. . . .


5 Jul 2016

هەیەتێکی کومیتەی حدک لەگەڵ بەرپرسی کارووباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالی?


ناوەندی هەوال- سویس: رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤جولای ٢٠١٦ی هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی سۆسیالیستی سویس، لە بارەگای سەرەکی ئەو حیزبە لە شاری بێرن کۆبوونەوە. هەیئەتی حدک لە لایەن پێتێر هووگ، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالیستی سویس پێشوازیان لێکرا. لەو دانیشتنە دا تاووتوێ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پرسی نەتەوەیی کورد بە گشتی و کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرا و هاوکات هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کێشە و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی بۆ لایەنی خانەخوێ ڕوونکرایەوە. بەڕیز پێتر هووگ بە ئاشکرا باسی لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وێرای دەربڕینی پشتگیری حیزبەکەی بۆ مافەکانی مرۆڤ و مافی کورد، سوور بوو لە سەر هاوکاری حدک و کوردانی رۆژهەڵات. پێویست بە ئاماژەیە کە لەو دیدارە دا پێتێر هووگ، بەرپرسی کارووباری دەرەوەی حیزبی سۆسیالیستی سویس و هاوڕێ خوسرەو مستەفانەژاد، بەرپرسی کارووباری دەرەوەی حدک لە سویس لەسەر ٣ خاڵی سەرکەی ساغ بوونەوە کە بریتی بوون لە: چالاکی بەردەوام دژی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەرهەق بەکوردان، پەیوەندی پتەوی دوولایەنە لە ئاستی سەرکردایەتی دا و دەستپێشخەری حدک بۆئەندامیەتی حیزبی سۆسیالیستی سویس لە سۆسیال ئینتێرناسیۆنالیست.
هەیئەتی حیزب پێکهاتبوو لە هاوڕێیان خوسرەو مستەفانەژاد، پەروین شەکووری بەرپرسی یەکێتی ژنان و رێبوار موسەوی، بەرپرسی لاوانی دێموکرات پێکهاتبوو.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس.
hdk-socialist-swis-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 825 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact