. . . .


3 Jul 2016

کۆبوونەوەی شورای سۆسیالیست ئەنترناسیونال کۆتایی بەکارەکانی هێنا


کۆبوونەوەی شورای سوسیالیست ئەنترناسیۆناڵ رۆژی ٢ی جولای ٢٠١٦ دوای دوو رۆژ باس و و لێکدانەوە، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
لە دووهەمین رۆژی کۆبوونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دا پێداچوونەوە بەسەر داوای ئەندامەتیی ٢٦ حیزب کرا کە داوای ئەندامەتیان لەو رێکخراوەدا کردبوو. لەو بارەوە کۆمیتەی هەڵسەنگاندن روونکردنەوەیەکی کورتی دا سەبارەت بەو حیزبانەی کە داواکاریەکان پەسەند کرابوو یان ئەوانەی داوانامەکانیان لە ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن دان. بۆ نمونە داوای پارتەکانی مۆلدۆوا و سودان بۆ ئه‌ندامه‌تی لەو رێکخراوەدا ره‌د کرانەوە.
هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و فەلەستینەوە گلەیی کرا کە بۆچی داواکەیان جواب نەدراوەتەوە له‌ وڵامدا گوترا که‌ داواکه‌یان وەک داوای ۳۰ حیزبی دیکه‌ له‌ ژێر پێداچوونه‌وه‌دایه.
بەشی دووەهەمی کاریی رۆژی دووهەمی کۆبوونەوەی سوسیالیست ئەنترناسیۆناڵ بۆ پێشکەش کردن و هەڵسەنگاندنی راپۆرتی مالی تەرخان کرابوو و ناوی ئەو حیزب و لایەنانەی کە هیشتا ئەندامەتیان نەداوە، باسی لەسەر کرا.
بابەتی سەرەکیی رۆژی دووهه‌م سەبارەت بە نابه‌رابه‌ری و نایه‌کسانی و چۆنیەتی رووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەم کێشەیە بوو که‌ له‌ گۆشه‌ نیگای جۆراجۆرەوە قسەی لە سەر کرا و پێشنیار و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌ی بەردەوام و وه‌دیهێنانی یه‌کسانی چ له‌ بواری ئابووری و چ له‌ بواری ره‌گه‌زی و چ له‌ بواری مافی که‌مایه‌تییه‌کاندا کرا.

لەم کۆبونەوەیەدا چەندین بریارنامە پەسەند کران کە لە ناویاندا بریارنامەیەک تایبەت بە چوار پارچەی کوردستان بوو. لە سەر ڕاوێژ و پێشنیاری حیزبەکانی بەشدار لە کۆبونەوەکە، رەشنوسێک ئامادە کراو و به‌ له‌ به‌ر چاو گرتنی راستکردنه‌وه‌یه‌کی سەرۆکی سۆسیالیست ئەنترناسیونال بەرێز جۆرج پاپاندریۆ، ره‌شنوسه‌که‌ وه‌ک بریارنامه‌ی سۆسیالیست ئنترناسیۆنال له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد په‌سه‌ند کرا.
جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەل بەشێکی بەرچاو لە سکرتێرو بەرپرس، نوێنەر، ئەندامانی ئەسلی، چاوەدێر و موشاویرانی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دیدارو چاوپێکەوتن کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال
٢ی جولای ٢٠١٦

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7909 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact