. . . .


1 Jul 2016

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سۆسیالیست ئەنترناس?


ناوەندی هەواڵ- سویس: رێکەوتی ١ی جولای ٢٠١٦ لە بنکەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بە بەشداری هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لەبەرێزان کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی، گولالە شەرەفکەندی و مەولوود سوارە ئەندامانی رێبەری حیزب و بە هاورێیەتی زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سویس، خسرو مستەفا نەژاد بەرپرسی پیوەندیەکانی حیزب لە سویس، رێبوار موسەوی بەرپرسی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلات (سویس) خاتوو پەروین شەکوری بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان (سویس) و خاتوو سانا فەتحی، به‌رێوه‌ چوو.
کۆبۆنەوەکە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی لەلایەن بەرێز جۆرج پاپاندرۆف سەرۆکی سۆسیالیست ئەنترناسیونال بە ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی قوربانیانی هێرشه‌که‌ی فرۆکەخانەی ئاتا تورک لە ئیستانبول دەستی پێکرد، هەر لەو پەیوەندیەدا وەک حەرەکەتێکی سەمبولیک هەموو بەشدارانی سالۆن بەهەڵێنانی کارتێک بەدژی تیرۆریسم و هاوسۆزی خۆیان نیشان دا.
پاپاندرۆ له‌ قسه‌کانیدا راوەستەیەکی لەسەر مەسەلەی چونە دەری بریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا کردو ووتی: لە دونیایەکی کە رۆژ بەرۆژ بە جیهانی تر دەبێت ولاتانێک هەن کە چیدی نایانهەوێت قورسای و بەرپرسایەتی زیاتر بخەنە سەر شانیان ئەوەش دژایەتی هەیە لەگەڵ بیرۆکەی رێکخراوەکانی وەک سۆسیالیست ئەنترناسیونال کە تێدا هەموو جیهانی بیردەکەینەوە لەکردوەش دا له‌ کاتی پێویستدا ده‌توانی جیهانی یان لۆکاڵی هه‌ڵوێست بگرێ.

پاشان بەرێز لویس ئەیالا سکرتیری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ئیشارەیەکی کورتی بە وەزعیەتی ئەحزابی ئەندام لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال کرد و وتەکانی بە مەسەلەی قەیرانی ئابووری جیهان و هەروەها تێکچوونی ژینگە درێژه‌ دا و گووتی: هەڵوێستە کردن‌ له‌ سه‌ر نابه‌رامبه‌ری یه‌کێک له‌ گرینگترین باسه‌کانی کاری ئێمه‌ له‌ سالانی رابردوو دا بووه‌.

له‌ درێژه‌دا مایکل مولێر له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانەوە ئاماژه‌ی به‌ گرینگی ده‌وری ریکخراوه‌ نێوده‌وله‌تییه‌کان کرد و گووتی بۆ ده‌سته‌ به‌ر کردنی ئامانجه‌کانی گه‌شه‌ی پایدار وه‌ک ده‌زانن ده‌بی هه‌ر سێ خالی ئاشتی، گه‌شه‌ و مافی مرۆڤ وه‌ک یه‌ک بایه‌خی پێبدرێ و هه‌موومان ئه‌رکدارین و ده‌بێ ده‌وری خۆمان بگێرین.
جێگای ئاماژەیە کە لە پانێل و دانیشتنی سەر لەبەیانی دا نوێنەرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان چالاکانە بەشداری باسه‌کانیان کرد و هەریەکە لە بەرێزان: کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کاک سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی دەفتەری سیاسی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان ، کاک هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کودستان، کاک سالح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتی دێموکرات پەیەدە، بەرێز عبدالحمید دروێش سکرتێری پارتی پێشرەوی کورد لە سوریە و بەرێز بابان ئەلیاسی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتاریان پێشکەش کرد.

بەرێز کاک مستەفا شەلماشی بە ئاماژە بە دەور و کاریگەری کورد لە ناوچەکە دا گووتی: کورد تەنیا هێزێکی نیزامی لەمیدانی شەر دژی تیرۆریزمە, له‌ راستییدا پارێزگاری لە هەموو جیهان دەکا لە بەرامبەر تێرۆریزمدا و دوای لە هەموو وڵاتانی جیهان و بە تایبەت حیزب و حکومەتە سوسیال دێموکراتەکان کرد کە پشتگیری لە کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن. لەپیوەندی لەگەڵ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها سەرکوت و لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی و نەبوونی هیچ ئازادەیەک لە رۆژهەلاتی کوردستان و ئێراندا، بەرێز مەحمەد سەدیق کەبودوەندی وەک نموونە هێنایەوە و هەروەها سه‌باره‌ت به‌ وتوێژ و داواکردنی مافەکانمان بە شێوەی ئاشتیانە و دانوستان، ئاماژه‌ی به‌ تێرۆری دوکتور قاسملوو کرد و داوای پشتیوانی لە سۆسیالیست ئەنترناسیۆنال کرد بۆ کردنەوەی پروەندەی دوکتور قاسملوو تێرۆری وییەن .
هەروەها بەرێز هەورامی ئیشارەی بەوەکرد کە کورد لە حالی حازردا باشترین هاوپەیمانە بۆ دونیای دەرەوە و تەنیا هێزێکە کە دژی تیرۆریسمی داعش راوەستاوە و بەرگری دەکات و لە پێناوە دا زۆری قوربانی داوە. بەڕێزیان بە ئاماژە بە کێشەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق گووتی: ئەوەی لە بەغدا دەیبینین حکومەتێکی خاوەن دەسەڵات و یاسا نیە و هاوکات ئەو حکومەتە تەنیا بۆ توێژێکی تایبەتی عێراقە نەک بۆ هەموو دانیشتوانی ئەو وڵاتە، هەر بۆیە پێویستە کورد ریفراندۆم بکات و مافی خۆیەتی سەربەخۆ بژیت.

باسه‌که‌نی دوانیوه‌رۆ ته‌رخان کرا بوو بۆ فه‌له‌ستین و ئێسرائیل و له‌و پێوه‌ندیه‌ دا بۆ وێنه‌ ده‌کرێ ئاماژه‌ به‌ قسه‌کانی عه‌مر موسا بکه‌ین که‌ داوای ده‌کرد کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ له‌جیاتی دیتنه‌وه‌ی رێگا چاره‌ ته‌نیا چاوه‌دێری و رێکخستنی دانیشتنه‌ کانی له‌ ئه‌ستۆ بێت.
ئێوارە خوانێک کاتژمێر شەش ونیوی پاشنیوەرۆ لەیەکێك لە سالۆنەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان رێکخراو بوو، کە هەم لەو ئێوارە خوانەوە دا و هەم لە پەڕاوێزی دانیشتنەکانی یەکەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دیدارو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە حیزب و رێکخراوەکانی ئەندام لە کۆبونەوەیەدا کرد.
جێگای ئاماژەیە کە مێزێکی تایبەت بەنوسراوەو پەیام و وێنەی زیندانیانی سیاسی، ئیعدام و کۆلبەرانی کورد ئامادە کرابوو کە سەرنجی بەشێکی زۆر لە بەشدارانی بۆلای خۆی ڕاکێشا.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ئەم کۆبونەوەیە ٢ رۆژ دەخایەنێت.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7904 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact