. . . .


1 Jul 2016

بەشداری هەیئەتێکی پلە بەرزی ح د ک لە کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆن?


نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئینتێرناسیۆنالی سوسیالیست ئاگاداری کردینەوە کە هەیئەتێکی پلە بەرزی حیزب بە سەرۆکایەتی هاوڕێی تێکۆشەر کاک مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست گەشتووە شاری ژنیڤ،ی پایتەختی سویس. ئەو هەیئەتە کە چەندین کەس لە ئەندامانی ڕیبەری و بەرپرسانی پەیوەندی حیزب هاوڕێیەتی دەکەن، وا بڕیارە کە بە درێژایی ڕۆژانی کۆبووەوەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە کۆڕ و سمینار و پانێلەکان دا بەشداری بکات ودەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بێت و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان بگەیەنەتە گوێی نوێنەرانی حیزبە سوسیالیسەکان و گەل و وڵاتانی جیهان.
ئێمە لە ڕۆژانی داهاتوو دا لە هەواڵی کاروچالاکی و دیدارەکانی هەیئەتی حیزبی ئاگادارتان دەکەینەوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7902 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact