. . . .


30 Jun 2016

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە بریتانیا، لە کۆڕیادی دۆستی لە مێژینەی گەل


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: دوانیوەڕۆی ڕۆژی پینج شەممە ڕێکەوتی ٣٠ جونی ٢٠١٦ کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بە کاتی لە ندەن کۆڕیادێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و بیروەری ئێریک ڕێجینالد لوبک ناسراو بە لۆڕد ئە یڤبێری دۆستی لە مێژینەی گەلی کورد ،ئەندامی پێشووی پەرلەمانی بریتانیا وئەندامی ئەنجومەنی لۆردەکان لە سەر لیستی پارتی لیبڕاڵ دێموکرات لە ناوەندی ڕۆیال ئەنیستیتوی شاری لەندەن بەڕێوە چوو. شایانی باسە ئەو کۆریادە لە لایەن بنەماڵە و دوستانی لۆڕد ئە یڤبێری ڕێکخرابوو بۆ یادکردنەوە ی ناوبراو دوای چوار مانگ لە کۆچی دوایی لە ١٤ فێبریوێری ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٧ سالیدا. دۆستانی لۆڕد ئەیڤبێری لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون بۆ دربرینی وەفا و ئەمەگناسی بەرامبەر بە تێکۆشان و خەباتی بێ وچانی ئەو کەسایەتییە مەزنە، لە پێناو گەشە پێدانی مافی مرۆڤ، یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە بریتانیا و وڵاتانی جیهانی سێهەم دا. کۆریادەکە بە پێشکەش کردنی وتار لە سەر کەسایەتی و خەباتی لۆڕد ئەیڤبێری لە لایەن هەڤاڵانی ناوبراو و هەروەها خاتوو ئان کلود، جێڕمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاری بریتانیا و چەندین کەسایەتی تری وڵاتانی جۆراوجۆر دەستیپێکرد و هەروەها بە لێدانی مۆسیقا لە ناوئاخنی وتارەکاندا، ناو و یادی ئەو تێکۆشەرەی مافی مرۆڤ بەرز ڕاگیرا. جێگای ئاماژە هەیئەتێک بە نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان یونس موکری ئەندامی بەڕێوەبەری کومیتەی بریتانیا، یوسف عەباسزادە و هەتوان مێدی ئەندامی حیزب لە وڵاتی بریتانیا بەشداری کۆریادەکە بوون و ڕێز و پیزانینی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان،یان بەرامبەر بە خزمەتەکانی ئەو دۆستە خەمخۆرەی گەلی کورد بە کچی بەڕیز ئەیڤبێری، " خاتوو ڤیکتۆریا لوبک" ڕاگەیاند.
پێویس بە ئاماژەیە کە کاک یونس موکری بەنوێنەرایەتی حیزب، دەفتەری یادوارەی لۆرد ئیریک ئیفبری ئیمزا کرد و رێزو وەفاداری گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات و تێکۆشانیان بەرز نرخاند. کۆریادەکە کاتژمێری ٥ی ئێوارە کۆتای پێهات

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 440 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact