. . . .


30 Jun 2016

درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی ح د ک لە وڵا?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: لە درێژەی کۆبوونەوەی دیدارەکانی دا لە وڵاتی ئەمریکا، بەڕیز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هەیئەتی هاوڕێی، پاشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ژۆئە، سەردانی کۆنگرێسمن کیرستن سێنیما kyrsten Sinema کرد و لە نوووسینەی بەڕێزیان کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا. لەو دانیشتنە دا، باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی ئێران و هەلوومەرجی کورد لەو وڵاتە دا لە نێوان هەردک لا دا کرا. بەڕێز عەزیزی باسی لە یارمەتی و هاریکاری ئۆپۆزێسیۆنی ناوخۆ بۆ پەرەپیدانی خەباتی مەدەنی لە ناوخۆی ئێراندا کرد و ئاماژەی بە گرینگی ئەو خەباتە لە ناوخۆ دا کرد کە بە هاریکاری و پشتگیری ئەحزاب و ڕێکخراوە نەیارەکانی بتوانن چۆک بە ڕژیمی ئیسلامی دادەن. تەوەرێکی دیکەی باسەکان تەرخان کرا بۆ دەوری کۆماری ئیسلامی لە کێشە نیودەوڵەتیەکان و باس لەوە کرا کە ئایا حکومەتی ئیسلامی ئێران بەشێکە لە کێشە جیهانییەکان یان ئەمریکا و جیهانی ڕۆژئاوا، ئێران بە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەزانن؟ بەڕێز خالید عەزیزی داوای لە کۆنگرێسمن کیرستین کرد کە گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران زیاد بکەن و داوای لێ بکەن کە لانی کەم بە پێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە قانوونی ئەساسی ئیراندا گۆنجێندراون، ئازادی بە خەڵک بدەن و مافی لەمەنەتەوە و ئایینزاکان دابین بکەن.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەشێ کۆتایی ئەو دیدارە تەرخان کرا بۆ باس لە سەر سیاسەتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر بە ڕووداوەکانی جیهان، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان.
جێگەی باسە کە کۆنگرێسمن کیرستین سەنیما خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی و بەڵێ هاوکاری و پشتگیری گەلی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستانی دا.
هەر هەمان ڕۆژ و لە سەر بانگهێشتی لقی ٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز سکرتێری گشتی حیزب و هەیئەتی هاوڕێی، سەردانی هەڤاڵانی پارتی،یان کرد و لە ئیوارەخوانێک دا کە بەو بۆنەیەوە ئامادە کرابوو بەشدارییان کرد. لەو دانیشتن و ئیوارەخوانە بەڕێز خالید عەزیزی، چاوی بە بەڕێز بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بەڕێز مەحما خەلیل قایمقالی شەنگال، بەڕێز حیکمەت بامەڕنی،ی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا و چەندین کەسایەتی نیشتمان پەروەری کورد کەوت.
لەو دانیشتنە دا ڕووداوەکانی جیهان و دوایین ڕوودا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و کوردستان کەوتنە بەر باس و گفتووگۆ.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
azizi-kongres-man.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7900 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact