. . . .


26 Jun 2016

پیشاندانی چەندین تابلۆ و پەیکەر لە ساڵڕۆژی شیمیابارانی سەردەشت دا ??


ناوەندی هەواڵ ئەڵمان: روژی یەکشەممە ٢٦ی ژوئەن پێشانگایەکی شێوەکاری لە شاری کۆڵن بەبۆنەی ٢٩مین ساڵروژی کیمیابارانی شاری سەردشت لە روژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو. لەو پیشانگایە دا چەندین تابڵوی شێوەکاری و پەیکەر کە بەرهەمی چەند هونەرمەندی کورد بوون پێشانی ئامادە بووانی ئەو کۆڕە دران. ئەو تابلۆ و پەیکەرانە لە لایەن خاوەنەکانیانەوە پێشکەش بە شەهیدان و بریندارانی ئەو کارەساتە دڵتەزینە کرابوون. لە پەڕاوێژی پیشانگاکە دا و بۆ وەبیر هێنانەوەی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت و ڕێزگرتن لە شەهید و بریندارانی ئەو کۆمەڵکووژییەی ڕژیمی دڕندەی بەعس، چەند پارچە شیعر و پەخشان و چەند پارچە موزیکیش پیشکەش کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو پیشانگا و یادەوەرییە لە لایەن چەند ڕێکخراویەکی ژنان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان ڕێکخرابوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 380 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact