. . . .


25 Jun 2016

دیداری نێوان بەشی پەیوەندییەکانی ح د ک و پارتی نیئوس،ی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی/٦/٢٠١٦ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان دکتور عەلی مازووجی بەپرسی بەشێ پەیوەندییەکان و بەهار هەمزەنژاد، بە مەبەستی دیدار نوێ کردنەوە و باس لە سەر هەلومەرجی ئیستای کوردستان و ئێران، سەردانی پارتی نیئوس،ی ئوتریش،یان کرد. هەیئەتی حیزبی لە لایەن " رۆمان پابل، ئەندام پارلەمان لە سەر لیستی پارتی نیئوس،وە پێشوازییان لێکرا.
هەیئەتی حیزبی داوای لە بەڕیزیان کرد کە حیزبەکەی هاریکاری حیزبی دیموکراتی کوردستان بکەن بۆ زیندووکردنەوەی کەیسی تێرۆری دکتور عەبدوولڕەحمانی قاسملوو و شەهید عەبدووڵا قادری ئازەر. لە وڵامدا بەڕیز پابل وتی کە ئەو پرسە لەگەڵ هاوڕێیانی دیکەی حیزبەکەی دەخاتە بەرباس و ولامی پێویست بەو داواکارییە دەدەنەوە. ناوبراو وێڕای دەربڕینی خۆحاڵی خۆی لەو دیدارە و پشتگیری حیزبەکەی بۆ داوا ڕەواکانی گەلی کرد دووپات کردوەوە. لە کۆتایی ویەکانی بەڕیز ڕۆمان پابل، ئامادەیی حیزبەکەی بۆ هەموو چەشنە هاوکاری و پشتگیرییەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش نیشاندا و ئاواتی خواست کە لە داهاتووش دا ئەو دیدار و چاوپێکەوتننانە بەردوا، بن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئۆتریش
hdk-new-s2016.png

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 462 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact