. . . .


25 Jun 2016

بەشداری یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ڤێستیفاڵی ساڵانەی شاری ست


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤/٦/٢٠١٦ی زایینی کومیتەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەندین رێکخراوی دیکە، لە ڤێستیڤاڵی ساڵانەی سترۆمێن دا بە نیشاندانی کولتوور و خواردنی کوردەواری بەشداریان کرد.
کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ ڤێستیڤاڵەکە لە لایەن "وانیا سوورتنێس" بەرپرسی کۆمەڵەی خۆبەخشانی نۆروێژ بە چەند وتەیەک کرایەوە. خاتوو وانیا سپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو نەتەوانە کرد کە لەو فستیواڵە دا بەشدارییان کردووە و گوتی من وەک بەرپرسی رێکخراوی خۆبەخشی شێسمۆ کۆمونە زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم هەموو نەتەوەیەک بە بیرو بۆچونی جیاواز ئەمرۆ لێرە لە دەوری یەک کۆبوینەوە و لە نزیکەوە بە کولتوری یەکتر ئاشنادەبین.
بەشی دووەمی بەرنامەی ڤێستیفاڵی ساڵانەی ستۆمێن پێشاندانی شانۆی جۆراو جۆر، گۆرانی و سروودی نەتەوکان بوو. جێگای ئاماژە پێکردنە یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کە یەکێک بوو لە ڕێکخەران و بەرێوەبەرانی ئەم ڤێستیفاڵە، بە نیشاندانی ئاڵا، جل و بەرگ و خواردنی کوردەواری سەرنجی بەشدارانیان بۆ لای خۆیان راکێشا بوو.
شایەنی باسە کە هەموو ساڵێک لە مانگی جون دا ئەو ڤێستیفاڵە بەرێوە دەچێت و نەتەوە جۆراو جۆرەکان بە نیشاندانی کولتورو خواردنی وڵاتەکەیان بەشداری تێدا دەکەن.

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان -کۆمیتەی نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 583 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact