. . . .


22 Jun 2016

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە کردنەوەی کۆنفرانسی پارتی یەکیەتی کورد لە ??


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی پارتی یەکیەتی کورد لە سوریە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩/٦/٢٠١٦ هاوڕێ محەممەدی فەقێ عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکان کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، بەشداری کۆنفرانسی ئەو پارتەی کرد و پەیامی کۆمیتەی ئوتریش،ی حیزبی گەیاندە کۆنفرانسی پارتی یەکیەتی کورد لە سوریە.
لەو پەیامە وێڕای پیرۆزبایی و داوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانس، داوا کرابوو کە بە لە بەرچاوگرتنی هەل و مەرجی ئێستای ڕۆژاوای کوردستان و سوریە، دەبێ پارتی یەکیەتی کورد لە سوریە لەم کۆنفرانسەی دا سیاسەت و ستراتیژی خۆی بە جۆرێ دارێژێ و نۆژەن کاتەوە کە زیاتر خزمەت بە دۆزی یەکگرتنی هێزە سیاسیەکانی کورد لە کوردستان بە گشتی لە ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی بکات.
پیویستە بە ئاماژەیە، کە بەشیکی زۆری هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە کرابوون، نوێنەرایەتی حدک توانی لەگەڵ بەشی زۆریان پەیوەندی بگرێ ڕێ و شوێنی هاوکاری و پشتیوانی بخاتە بەرباس

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 436 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact