. . . .


21 Jun 2016

پانێڵێکی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەنووس خوسرەوی مستەفانژاد، ئەندامی ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: پانێڵە رۆژنامەوانەکە لە لایەن رۆژنامەنووسانی بێ سنور و گۆڤاری لام بۆ خوسرەوی مستەفانەژاد، ئەندامی کۆمیتەی حدک لە وڵاتی سویس لە شاری زوریخ ٢٠/٢/٢٠١٦ پێک هات. بێتینا بووسێر، نوێنەری رۆژنامەنووسانی بێ سنور و ئیندکا گاماژێ، رۆژنامەنووسی گەلی تامیلی وڵاتی سیریلانکا و سەرنووسەری چەندین رۆژنامە و گۆڤار و میدیای ئاڵمانی زمان تێیدا بەشدار بوون. تەوەری باسەکە لەسەر وەشاندن و بڵاو کردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان بوو کە خوسرەوی مستەفانژاد رەخنەی تووندی ئاراستەی رۆژنامەنووسانی ئاڵمانی زمان کرد لەبەر سانسۆرکردنی هەواڵەکانی کوردستان لەی میدیاکانیاندا. ناوبرا بە ئاماژە بە شەروپێکدادانەکانی هەفتەی رابردوود پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسدارانی و سانسۆر کردنی هەواڵی ژینۆسایدی کوردانی باکووری کوردستان بەدەست رژێمی دیکتاتۆری توورکی دایە بەر رەخنە. خوسرەوی مستەفانژاد لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا گووتی:" لە میدیاکانی ئاڵمانی زمانی وڵاتانی سویس، ئاڵمان و ئۆتریش خەریکە وشەی کورد دەبێتە بیگانە و لەبیر خەڵک دەچێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەو سات و سەودایە دەگەڕێتەوە کە حکومەتە ئوروپاییەکان لەگەڵ ئێراندا هەیانە، هەر بۆیە ئامادە نین چالاکی کوردی ڕۆژهەڵات دژی جمهووری دیکتاتۆری ئیسلامی بڵاو کەنەوە. لە باشوور و رۆژئاوا کورد دژی تێرۆریسمی جیهانی دەجەنگێت بەڵام لە میدیاکانتان باسی یەکپارچەیی عێراق و سووریە دەکەن، لە رۆژئاوا کورد خەریکە ژینۆساید دەکرێت بەڵام لەبەر ڕێکەوتن نامەی راگرتنی کۆچبەران لە لایەن ئەردۆغانەوە کەس نەک هیچ بە توورکەکان ناڵێ و تەنانەت ناتۆچەکیشی دەداتێ بۆ وێران کردنی زیاتر شار و گوندەکانی باکووری کوردستان. ئەو بێ دەوروەستییەی ڕاگەیاندنەکانی سویس و ئەو ولاتانەی لە سەرەوە باسیان کرا تەنانەت ئامادە نین بابەت و نووسراوەکانی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرە کوردکانیش بڵاو ناکەنەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە پانێلەکە دوای ٣ کاتژمێر بە بەشداری بەرچاوی رۆژنامەنووسەکان و ئامانجێکی باش کۆتایی هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
rojnamakan6-2016-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 353 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact