. . . .


14 Jun 2016

لە شاری فرێدریکستادی نۆروێژ یادی قوربانیانی شیمیابارانی سەردەشت بە??


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: لەلایەن کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکێیتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە رێوڕەسمێكدا یادی قوربانیانی شیمیابارانی سەردەشتیان بەرز راگرت.
رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری فرێدریکستادی وڵاتی نۆروێژ، بە گوتنەوەی سرودی ئەی شەهیدان لەلایەن گروپی "داستان"ی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە رێورەسمی یادکردنەوەی شیمیابارانی سەردەشت دەستی پێکرد.
سەرەتا بەرێز نادر ئەمینی کە خۆی یەکێک لە بەرکەوتووانی شیمیابارانی سەردەشتە، باسێکی لەسەر روودان و پاش رودانی شیمیابارانەکە کرد. هەر لەدرێژەی باسەکەیدا بەرێز ئەمینی ئاماژەی بە کەمتەرخەمی حکوومەتی ئێران و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ئاست ئەو تاوانە دژە مرۆییە کرد و ئاماژەی بە دۆخی بریندارانی دوای شیمیابارانەکە کرد کە تا ئێستاش زۆربەیان بە هۆی شیمیابارانەکەوە کیشەی تەندروستیان هەیە و ئاورێکی ئەوتۆیان لێ نەدراوەتەوە.
دواتر لە لایەن بەڕێوەبەرانی کۆڕیادەکە مۆمی ٢٩هەمین ساڵیادی شیمیابارانەکە داگیرسێندرا و بەرێزان کەریم رەحیمی ئەقدەم، فەرهاد رەحیمی ئەقدەم و سالار شوانی باسێکیان سەبارەت بە چەکی شیمیایی و بەتایبەت جۆری چەک و هەروەها هۆکاری روودانی ئەو شیمیابارانە پێشکەش کرد و گووتیان بە درێژایی مێژوو لە لایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکان کورد سەرکوت کراوە و بە چەکی شیمیایی و تەنانەت لە هیندێک شوێن ناپاڵمیشیان بەکار هێناوەو کورد نابێ هیچ کات مێژووی خۆی لە بیر بچێتەوە کە هەمووکات بۆتە ئامانجی داگیرکەران.
بەرێزان مامۆستا پەیمان، ئاسۆ خەبات، کامران شافعی، عەوڵا گۆمانی و بەهمەن هەولێری بە چەند پارچە شێعر، هەڵبەست و گۆرانی بەسۆز ئەو یادەیان بەرزراگرت.


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 667 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact