. . . .


13 Jun 2016

خۆپیشاندانی کۆمەڵێک لە کوردانی شاری یۆتێبۆری سوید، بۆ پشتگیری لە کە?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی جونی ٢٠١٦ی زایینی، بە هاوکاری کومیتەی هاوبەشی نێوان چەند حیزب و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بریتی بوون لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و هاوڕێیانی پێشوو" حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" بۆ پشتگیری لە سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان محەممەد سدیق کەبوودوەند و هەموو بەندکراوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندانێکیان لە شاری یۆتێبۆری وڵاتی سوید بەڕێوەبرد. خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد. پاشان چەندین درووشم و سروودی شۆڕشگێرانە لە لایەن بەشدارانەوە گوتران. لە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە دا چەندین وتار و بەیاننامە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە خوێندرانەوە کە لە هەموویان دا پشتگیری تەواو بۆ کەبوودوەند و هەموو بەندکراوانی سیاسی ئێران و کوردستان نیشان درابوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە سروود و درووشمی ئازادیخوازی خۆپیشاندەران، سەرەنجی ڕێبوارانی بیانی کە بەو گۆڕاپانە دا تێپەڕ دەبوون بە لای خۆیدا ڕاکێشا بوو و بوویە جێی پرسیاریان و سەرئەنجام دەربڕینی پشتگیری و هاودەردی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 324 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact