. . . .


12 Jun 2016

بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کوردانی خاوەن هەڵوێست، مانگرتووانی ئاڵم


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: دۆینێ شەممە ڕێکەوتی 22ی جۆزەردان, پاش شانزده ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی هەشت چالاکی کوردی نیشتەجێی ئاڵمان, بۆ پشتیوانی لە بەڕێز محەممەد سەدیق کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسی بە ئامادەبوونی کوردانی نیشتەجێی بەرلین بە بەڕیوەچوونی مراسمێکی شیاو کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا .
ئەم مڕاسمە بە خوێندنەوەی سروودی ئەی رەقیب لە لایەن بەشداربووانەوە دەستی پێکرد , پاشان بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی کوردستان خوولەکێک بێ دەنگی ڕاگەیەنڕا , لە دڕێژەی ئەو مراسمەدا لە لایەن هیوا عەلیزادە یەکێک لە مانگرتوان, ڕاگەیەندڕاوی کۆتایی هاورێیانی مانگرتوو خوێندڕایەوە , و لە کۆتادا بۆ ڕێز گرتن لە 33 ڕۆژ خەباتی مانگرتن لە خواردنی بەڕێز کەبوودوەند 33 گوڵ پێشکەشی خەڵکی ئاڵمانی و بیانی کڕا ,

سپاسنامە
لە لایەن هاورێیانی مانگرتوو سپاسی تاک تاکی ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لەو ماوەیەدا بۆ بەرێوەبردنی هەرچی باشتری ئەم هەڵمەته هاریکاریان کردوین . هەروەها سپاسی خۆمان ئاراستەی ئەو ڕاگەیاندنانە دەکەین کە لەو ماوەدا بۆ گەیاندنی دەنگی مانگرتوان یارمەتیان داوین . لە کۆتادا هیواخوازین هەڵمەتی پشتیوانی کردن لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی بە شێوەی یەکگرتووانە لە ناوخۆو دەرەوی وڵات تا ئازادبوونی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و مەدەنی دڕێژەی هەبێت.
ئەو هەڵمەتە سەڵماندی سەرکەوتن لە یەکگرتوویی دایە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 314 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact