. . . .


9 Jun 2016

خۆپیشاندانی کۆمەڵێک لە کوردانی شاری نۆرنبێرگی ئاڵمان، بۆ پشتگیری ل?


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: لە ۳۲هەمین رۆژی مانگرتنی محەممەد سەدیق کەبوودوەند"سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ،ی کوردستان" دا،چالاکوانانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری نۆرێنبێرگی ئاڵمان خۆپیشاندانێکیان بەرێوە برد. سەرلە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە،۲۰ی جۆزەردان کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی پشتیوانی لە "محەممەد سەدیق کەبوودوەند"سەرۆکی بەند کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان،لە ناوەندی شاری نۆرێنبێرگ، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێک هێنا و پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازییەکانی کەبوودوەند دەر بڕی و هاوکات داوای ئازادی هەموو زیندایانی سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد. لەم ئاکسیۆنەدا خۆپیشاندەران بە بڵاو کردنەوەی تراکت و دانانی وێنەی "کەبوودوەند"خوازیاری ئازادی بێ قەیدوو شەرتی ناوبراو لە گرتووخانە بوون. خۆپێیشاندانەکە لە کاتژمێر ۹ی بەیانێوە دەستی پێکرد و کاتژمێر ۲٫۳۰ نیوەرۆ کۆتایی پێهات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئاڵمان
norenberg-kabudwand-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 307 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact