. . . .


9 Jun 2016

سەردانی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ح د ک لە باڵوێزخانەی ئوتریش لە ن


ناوەندی هەواڵ- نۆوێژ: ڕۆژی پێجشەممە ڕێکەوتی ٩ی جونی ٢٠١٦ی زایینی، هاوڕێ ناسرقادرپوور بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ سەردانی باڵوێزخانەی وڵاتی ئوتریشی کرد و لە لایەن تۆماس وندربالدینگێر باڵوێزی ئوتریشەوە پێشوازی لێکرا. لەو دانیشتنە دا قادرپوور باسێکی لە سەر مێژووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەگشتی و رێبەرانی بەناحەق شەهیدکراوی حیزب و بەتایبەت دوکتوورقاسملوو و دوکتوور شەرەفکەندی و مەسەلەی کورد بەگشتی لە کوردستانی ئێران و زیندانیانی سیاسی کورد لە چاڵەڕەشەکانی ئێران دا و سەرۆکی مافی مرۆڤ محەمەد سەدیقی کەبود وەند کە بە هۆی مانگرتنەوە گیانی لە مەترسی دایە کرد. لە بەشێکی دیکە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە نامەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئەلکساندر واندێبێلن، سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی وڵاتی ئوتریش لە پەیوەندی لەگەڵ تێرۆری ڕێبەری شەهیدمان دکتور عەبدوولڕەحمان قاسملوو دا بۆێی نێردراوە کرا و نوسخەیەکی ڕادەستی بەرێز باڵویزی ئوتریش درا. بەرێز قادرپوور باسی لەوە کرد کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان چاوەروانی لە سەرۆک کۆمار و حکوومەتی نوێ ئوتریش ئەوەیە کە پەروەندی تێروری رێبەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان هەڵبدرێتەوە تاوانبارانی ئەو تیرورە پەلکێشی دادگا بکرێن. بەرێز تۆماس وندربالدینگێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و زۆر سپاسی نامەکەی بەرێز سکرتێری حیزب کاک خالید عەزیزی کردو وتیشی کە ئەمن وەک سەفیری ئوتریش ئەونامەیە دەگەیەنمە حکوومەت و ئەوێ لە توانام دابێ دەیکەم بۆ بە جێگەیاندنی ئەو داواکارییە. پاشانیش بەرێز تۆماس وندربالدینگێر وتی ئەمن لە نەوەدەکانەوە بە مەسەلەی کورد ئاشنام و هەمیشەش هیوام خواستووە کە کورد وڵاتی خۆی هەبێ دڵنیاشم کە رۆژێک ئاواتەکەنتان وەدی دێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
hdk-balwezi-otrish-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 567 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact