. . . .


6 Jun 2016

هەیئەتێکی ح د ک لە ئوسترالیا، دەنگی کەبوودوەندی گەیاندە پارلەمان و ?


ناوەندی هەواڵ- ئوسترالیا: سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی جونی ٢٠١٦ی زایینی، کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له ویلایه‌تی کوینزلاند له ئوسترالیا به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی موحەممەد سه‌دیق که‌بودوه‌ند سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که ماوه‌ی سی ڕۆژه مانی گرتووه‌، به دونیای ده‌ره‌وه و داودەزگای وڵاتانی دەسەڵات بەدەست،‌ سه‌ردانی خاتوو کڵێر مۆر سیناتۆر له حیزبی کاری ئوسترالیا کرد. لەو چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا شاندی حیزب پێکهاتوو له هاوڕێیان سه‌لاح پورئه‌سه‌د و کامران سۆهرابی، سێناتۆر کڵیه‌ر مۆر،یان له دواین بارودوخی و ڕەوشی تەندرووستی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند ئاگادار کردەوە وله‌و پێوه‌ندییه دا نامه‌ی سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان خالید عه‌زیزی بۆ کۆمه‌ڵگای نێودوه‌ڵه‌تی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ڕاده‌ستی کڵیه‌ر مۆر کرد. هه‌روه‌ها کورته‌یه‌ک له ژیانی محەممەد سه‌دیقی که‌بودوه‌ند به‌ر له به‌ندکردن و دوایی به‌ند کردنیان بۆ ناوبراو باس کرد. خاتو کڵیه‌ر مۆر به دیتنی وێنه‌ی که‌بودوند له کاتی مانگرتن دا زۆر خه‌مبار بوو و ئه‌و په‌ڕی بێ زاری خۆی له کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌ربڕی. ناوبراو له سه‌ رکۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: کۆماری ئێسلامی ئیران یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته هەرە دیکتاتۆره‌کانه له جیهان دا. ناوبراو به‌ڵێنی دا که به زووترین کات له‌و پێوه‌ندییه دا نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وی ئوسترالیا بنووسێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترلیا له وه‌زعی که‌بودوه‌ند و مافی مرۆڤ له ئێران دا ئاگادر بکات. لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیاندا، هەیئەتی حیزبی داوایان لە خاتوو کڵیەر مۆر کرد کە لە نزیکترین کاتی موومکین دا نامەیەک ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بکات و داوای ڕوونکردنەوەی پێویست بکات سەبارەت بە دۆخی کەبوودوەند.
جیگای ئاماژه‌یه خاتوو کڵیه‌ر مۆر دۆستی کورد و حیزبی دێمۆکرات کوردستان ساڵی ڕابردووش بۆ وه‌زعی گیراوانی مهاباد دوایی ئاگر تێربوونی هوتێل تارا و هه‌روه‌ها قه‌تڵی مه‌شکوکی فه‌ره‌حناز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیای هان دا که نامه‌ بۆ د‌ه‌وڵه‌تی ئیران بنووسن و نیگه‌رانی خۆیان له وه‌زعی مافی مرۆڤ له ئیران ده‌رببڕن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوسترالیا
hdk-kliar-mor2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7846 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact