. . . .


6 Jun 2016

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە ڕێوڕەسمی ٤١ی ساڵەی دامەزرانی ی ن ک لە بریتا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: وەفدێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کومیتەی ڕێکخستنی بریتانیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ٤۱مین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبەدا کرد. ڕۆژی یەکشەممە 5جونی2016ی زایینی، وەفدێکی حیزبی دیموکرات پێکهاتوو لە "ڕزگار قادرزادە"، بەرپرسی کومیتەی بریتانیای "حدک" و "مادح ئەحمەدی"، بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە بریتانیا بەشدارییان لە ڕێوەڕەسمی یادی ٤۱ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کرد. ڕێوەڕەسمەکە بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا بەڕێوە چوو. ئەم ڕێوڕەسمە بە وتاری کومیتەی ڕێکخستنی بریتانیا و کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەستی پێ کرد و لە درێژەدا پەیامی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان خوێندرانەوە. لەم بۆنەیەدا "ڕزگار قادرزادە"، پەیامی کومیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستان،ی خوێندەوە. بەرێزیان لە پەیامەکەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی یەکێتیی نیستمانی کوردستان، پیرۆزبایی یادی دامەزرانی یەکێتیی لە کومیتەی بریتانیای ئەو حیزبە و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانیان کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
hdk-ynk2016-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 309 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact