. . . .


6 Jun 2016

هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک لە نۆروێژ بەشداری ساڵیادی دامزرانی "ی ن ک" کرد


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: بە مەبەستی بەرزراگرتنی ٤١کەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەو رۆژەیان کرد.
رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی مانگی ٦ی ٢٠١٦ی زایینی لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی ٤١یەکەمین ساڵیادی دامەزارنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانەوە هەیئەتی کۆمیتەی حدک لە نۆروێژ کە پێکهاتبوون لە بەرێزان، ئەسعەد خزری بەرپرسی پێوەندیی هێزە کوردستانی‌یەکان، محەممەدئەمین مەعرووفی، ئەبووبەکر قەدیکورد، عەلی لالە و قەسیم خان نەڕزیوە بەشدارییان کردو چەپکە گوڵ و پەیامێکی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزب کە لە لایەن بەرێز عەلی لالەوە پێشکەش کرا، لە پایامەکەدا وێرای ئاوردانەوە بە رابردووی پڕ لە سەروەری ئەو حیزبە، بەرێز لالە کوتی، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەموو هێزێکی خەباتکار و شۆڕشگێڕ خاڵی لاواز و بەهێزی هەن. خاڵە بەهێزو ئەرێنی‌یەکانی یەکیەتی هێندە زۆرن کە خاڵە نەرێنی‌یەکانی ئەو هێزەی داپۆشیون.
یەکیەتیی نیشتمانی بە ڕووبارێک خوێن دا گەیشتۆتە ئەو پێگەیەی ئێستای. یەکیەتی وەک هێزی پشتیوان بۆ ڕۆژهەڵات‌، باکوور و ڕۆژاوا تێکۆشاوەو هەوڵی داوە هێزێکی کوردستانی بێ و لەو پێوەندی‌یەدا خوێنی سووری لە بست بستی خاکی وڵاتی بە چوار خاچ کراو و دابەشکراومان دا ڕژاوە!
کۆمیتەی حدک لە نۆروێژ، بەشی پێوەندی هێزە کوردستانیەکان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 449 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact