. . . .


5 Jun 2016

به‌رێوه‌چوونی خۆپێشاندانێكی به‌رین بۆ پشتیوانی له‌ كاك محه‌مم


به‌ پێی ڕاپۆڕتی هه‌واڵنێری ناوه‌ندی هه‌واڵ له‌ وڵاتی ئوتریش ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٤ی جونی ٢٩٠١٦ی زایینی كاتژمێر ١٥:٠٠ به‌ كاتی ناوه‌ندی ئوروپا خۆپێشاندانێكی به‌رین بۆ پشتیوانی له‌ كاك محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند به‌ ده‌ست پێشخه‌ری كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ شاری وییه‌نی پایته‌ختی ولاتی ئوتریش به‌ڕێوه‌ چوو .

له‌و خۆپێشاندانه‌ دا كه‌ به‌ به‌شداری به‌شێكی به‌رچاو له‌ كوردانی دانیشتووی شاری وییه‌ن به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كان به‌ سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ كرد، دواتر حیزب و لایه‌نه‌ به‌شدار بووه‌كان په‌یامی پشتیوانی خۆیان بۆ كاك محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بوودوه‌ند پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا په‌یامی كاك خالیدی عه‌زیزی سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ زمانی ئاڵمانی له‌ لایه‌ن هاوڕێ محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی پێشكه‌شی ئاماده‌ بوان كرا.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی کە لەو خۆپیشاندانە پەیامیان خوێندەوە بریتین بوون‌ له‌ :

- حیزبی دێموكراتی كوردستان
- یه‌كێتی دێموكراتیكی كوردستان سوریه‌ ( حزب الوحده‌ )
- یه‌كێتی كورد له‌ سوریه‌

ئه‌وحیزب و لایه‌نانه‌ی به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه‌ بوون بریتی بوون له‌ :

- حیزبی دێموكراتی كوردستان
- حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
- یه‌كێتی دێموكراتیكی كوردستان سوریه‌ ( حزب الوحده‌ )
- یه‌كێتی كورد له‌ سوریه‌
- كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

شایانی باسه‌ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌و خۆپێشاندانه‌ دا ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو و به‌شدار بووان به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ، درووشم و وێنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی كاك محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند درێژه‌یان به‌ ئه‌و چالاكیه‌ دا كه‌ زیاتر له‌ كاتژمێرێكی خایاند .

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 451 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact