. . . .


5 Jun 2016

بەرێوەچوونی کۆری پرسەو سەرەخۆشی کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور لە نۆرو?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی مانگی ٦ی ٢٠١٦ی زایینی کۆری پرسەو سەرەخۆشی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور کە لە لایەن کۆمیتەی حیزب رێکخرابوو بە بەشداری ئەندامانی، لایەنگرانی و دۆستانی حدک بەرێوەچووو.
پەیامی سەرەخۆشی حیزب لە لایەن بەرێز مەحبوب رەحیمی ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتەی نۆروێژ خوێندرایەوە، لە پەیامەکەدا وێرای سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات، بنەماڵە و دۆستانی کۆچکردوو، بەڵێن نوێ کرایەوە کە تا وەدیهێنانی ئامانجی بەرزی شەهیدان درێژەدەری ڕیگایان بین.
دواتر ژیاننامەی کۆچکردوو کە لە لایەن بەرێز حەمەرەسووڵ کەریمی هاورێی رۆژە سەختەکانی بەرێز حەسەنپوورەوە نوسرابوو، لە لایەن بەرێز هاشم رۆستەمی پێشکەش بە بەشداربوان کرا و بەرێز سۆران شێرزاد بە شێعرێکی شۆرشگێری هەستی خۆی بۆ لەدەستدانی کۆچکردوو دەربری.
لە کۆتایی کۆرەکەدا سپاسنامەی بنەماڵەی کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور لە لایەن بەرێز ژیلوان حەسەنپوورەوە خوێندرایەوە.
چیگای ئاماژەپێکردنە کە لە کۆرەکەدا یادی نەمر مەلا خدر دۆڵەگەرمی ئەندامی رێبەری پێشووی حدک کرایەوە کە لە ٥ی مانگی ٦ی ٢٠٠٨ی زایینی بە هۆی نەخۆشێوە لە نۆروێژ کۆچی دوایی کردبوو.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 733 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact