. . . .


4 Jun 2016

کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێبەری حیزب لە دەرەوەی وڵات


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ٤ جونی ٢٠١٦ی زایینی، بەرامبەر بە ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە شاری ستۆکهۆڵم،ی پایتەختی ولاتی سوید بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد بە تایبەت کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەپرسی یەکەمی حیزب لە دەرەوەی وڵات، باسێکی کورتی لە سەر گرینگی ئەو ئۆرگان و کومیتانەی کە لە دەرەوەی وڵات ئەرک و کارەکانی حیزب ڕیک دەخەن و بەڕێوە دەبن پێشکەش کرد. دوای قسەکانی بەڕیز شەڵماشی، هاوڕێیانی بەشدار، باسێکی تێروتەسەلیان سەبارەت بە تەشکیلات و باقی ئۆرگانەکانی حیزب و هەروها کاروچالاکی کومیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرد. ئینجا بەرپرسی هەرکام لەو ئۆرگانانە جیا لە پێشکەش کردنی راوبووچوون و پێشنیاری بە جێ، تێبینی و سەرنجەکانی خۆشیان بۆ هەرچی باشتر بەڕیوە بردنی کارەکان هێنایە بەرباس.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ سەر لە نوێ دابەش کردنەوەی بەرپرسایەتی و داڕشتنەوە هەیکەلی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دەروەی وڵات
٤-٦-٢٠١٦

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 514 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact