. . . .


1 Jun 2016

خۆپێشاندانی بەشێک لە کوردانی وڵاتی سوئێد لە شاری ستۆکهۆڵم بۆ پشتگیر??


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاویی بەرامبەر بە ١ی جونی ٢٠١٦ ی زایینی خۆپێشاندانێک لە لایەن کوردەکانی نیشتەجێی ستۆکهۆڵم و دەوروبەری بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەردانی محەمەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی رژێمی ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتی سوئێد و هەروەها پشتیوانی لە بەڕێز محەمەد سەدیقی کەبوودوەند کە ماوەی ٢٥ رۆژە لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانی لە خواردن گرتووە پێکهات. ئەم خۆپێشاندانە سەرەتا بە خوێندنەوەی جەماوەریی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە مەیدانی ناوەندیی ستۆکهۆڵم( سێرگێل تۆری) دەستیپێکرد و جێگای ئاماژەیە کە چەند وتار بە زمانی سوئێدی و کوردی پێشکەش کران و لەگەڵ ئەوەشدا وتار و دروشمی دژی کۆماری ئیسلامیی و لایەنگریی لە کەبوودوەند لە گۆڕەپانەکەدا لە لایەن بەشدارانەوە دەگوترانەوە، دواترخۆپێشاندەران بە رێپێوانێکی هێمنانە بەرەو دەرکی پارلمان و وەزارەتی دەرەوەی سوئێد وەڕێکەوتن و پاش خوێندنەوەی بڕیارنامەی خۆپێشاندانەکە، نامەیەک کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی سوئێد نووسرابوو، لە لایەن نوێنەرانی خۆپیشاندەرانەوە درایە کاربەدەستێکی ئەم وەزارەتخانەیە. شایانی باسە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم خۆپێشاندانەدا بەشداربوون و هاوکات چەند کەس لە ئەندامان لەگەڵ ڕێبوارانی سەر شەقام لە سەر هاتنی محەممەد جەواد زەریف بۆ سوئێد و هەروەها ئازادی محەممەد سادق کەبوودوەند قسەیان دەکرد و مەبەستی خۆپێساندەرانیان بۆ ڕێبواران شی دەکردەوە. خۆپێشاندانەکە دوای دووکاتژمێر و نیو کۆتایی پێهات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 355 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact