. . . .


1 Jun 2016

سەردانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ح د ک لە وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ناسر قادرپوور، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ،سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد و لە لایەن خاتوو " هەیدی ئێلبورگی یوهانسێن" بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ پێشوازی لێ کرا. بەڕێز قادرپوور وێرای سپاس و پێزانین بۆ ئەو ی کە بە دەم داواکەیانەوە هاتوون، لە سەر وەزعی سەرۆکی مافی مرۆڤی کوردستان محەمەد سەدیق کەبودوەند بە چڕی دووا و راپۆرتێکی تێروتەسەلی لە سەر زیندانیانی کورد بەگشتی و بەتایبەتی کەوبودوەند کە لە لایەن نۆێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادە کرا بوو پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنە دا باس لە نامەکەی بەرێز سکرتێری گشتی حیزب کرا کە بۆ رێکخراوە نیونەتەویەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ناردووە هەر لەوەێش نامەکە تەحویلی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ درا. لە کۆتایی دا خاتوو هەیدی ئێلبورگی وێرای سپاس و دەستخۆشی بۆ ئەو زانیارییانە هیوای خواست کە بتوانن بە هاوکاری رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووکان، رەوشی مافی مرۆڤ و بەتایبەتی کەوبودوەند بگەیەنە شوێنە پەیوەندی دارەکان.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 496 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact