. . . .


31 May 2016

چاوپێکەوتنی بەشی پەیوەندێکانی کۆمیتەی حیزب لە گەڵ ئەندام پارڵمان ?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی سێ شەممە، رێکەوتی ٣١ی مانگی ٥ی ٢٠١٦ی زایینی، هەیئەتێکی حیزب کە پێک هاتبوو لەبەرێزان ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتی پەیوەندیەکان حیزب لە نۆروێژ و خاتوو مەحبوبە رەحیمی ئەندامی کۆمیتە و بەرپرسی یەکێتی ژنان و هاوکاری بەشی پەیوەندیەکان، سەردانی پارڵمانی ئەو وڵاتەیان کرد کە لەلایان بەرێز "سنورە واڵن" ئەندامی پارڵمان و جێگر سکرتێری پارتی سوسیالیستی چەپەوە پێشوازیان لێ کرا.
سەرەتا بەرێز قادرپوور بەتێرو تەسەلی باسی لە سەر وەزعی زیندانیانی سیاسی کورد بە گشتی و بەتایبەتی سەرۆکی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرێز محەمەد سەدیق کەبودوەند کرد کە بە هۆی مانگرتن لەخواردن گیانی لە خەتەر دایە. هەر لە درێژەی باسەکەیاندا هەیئەتی حدک داوایان لە پارتی سوسیالیستی چەپ کرد کە بەدەم داوایەکەی حیزب دێموکراتی کوردستانەوە بێت لە پەیوەندی لە سەر کەیسی بەرێز کەبودوەند و سەر جەم زیندانیان و چالاکانی سیاسی کورد کە لە زیندانەکانی ئێراندان.
بەرێز سنۆرە واڵن وەک ئەندام پارڵمان و جێگری سکرتێر گشتی ئەو حیزبە لە وڵامی داواکاریەکەی هەیئەتی حیزب بەڵێنیدا کە بەدوای ئەو مەسەڵەیەدا بچن و هەوڵی خۆیانی بۆ بدەن. هەر لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا هەیئەتی حدک باسیان لە سەر نامەکەی سکرتێری گشتی حیزب بەرێز خالید عەزیزی کرد کە لە سەر وەزعی بەرێز کەبودوەندو بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناردراوە.
ئینجا باسی پەروەندەی تیرۆری دوکتور قاسملوو لە ویەن کراو ئیشارە بە نامەی سکرتێری حیزب کە بۆ کاربەدەستانی نۆێ حکوومەتی ئوتریش ناردراوە کرا.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا بەرێزان قادرپوور و رەحیمی تەئکیدیان لە پتەوتر کردنیی پەیوەندیەکانی حیزب دیمۆکراتی کوردستان و پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژی کردوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتەی نۆروێژ


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 461 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact