. . . .


30 May 2016

کۆبوونەوەی نێوان سێ حیزبی کوردستانی لە وڵاتی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠١٦ی زایینی، نوێنەرایەتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، حیزبی هاك.پار و حیزبی یه‌كیه‌تی دێموكراتی كوردی سوریه، لە وڵاتی سویس،‌ ‌به‌ مه‌به‌ستی زیاتر هاوكاری و دۆزینه‌وه‌ی مكانیزمی زیاتر بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وەییەكان بۆ كۆبوونه‌وه‌. له‌و كۆبوو‌‌نه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌شاری بازڵ ڕێكخرابوو سه‌ره‌ڕای چه‌ندین باسی تایبه‌ت به‌كوردستان و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕێگای هاوئاهه‌نگی زیاتری هێزه‌ كوردستانه‌ییەكان تاوتو كرا، كه‌ سه‌ره‌كی ترینیان بڕیاره‌ی هاوبه‌شی هه‌رسێک كۆمیته‌ی ناوبراو بوو بۆ گرتنی سمینارێكی گشتی بۆ هه‌موو هێزه‌ كوردستانییه‌كان تا به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێگای كاراتر، خێراتر و گونجاوتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بدۆزنه‌وه. هه‌یئه‌تی به‌شداری حیزبی دێموكرات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێکهاتبوو لە هاوڕێیان زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له‌ سویس، شۆڕش مه‌حه‌مه‌دی و فاتمه‌ی مه‌حه‌مه‌دی.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 384 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact