. . . .


30 May 2016

کۆبوونەوەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی یەکشەممە 29/5/2016 نوێنەرانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان کۆبوونەوە. لەو دانیشتنەدا هێندێک پرسی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاو وتوێ کران.
هەروەها لەسەر چۆنیەتی پێکەوە کارکردن لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە وڵاتی ئاڵمان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا، بە تایبەت لەسەر هێندێک پرسی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان. لەو دانیشتنەدا ٮە تێکڕای دەنگ بڕیار درا کە ئەو کۆبوونەوانە درێژەیان پێ بدرێ، بە تایبەت بۆ پرسە گرینگەکان کە دێنە پێش هەڵوێستمان یەک بێ.
لایەنەکانی بەشدار لەوکۆبوونەوەیە بریتین بوون لە:
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان
hizbakan2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 288 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact