. . . .


28 May 2016

پێکهێنانی کومیتەیەکی هاوکاری لە نێوان حیزبە کوردستان لە وڵاتی دانم?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٦ی مای ٢٠١٦ی زایینی له سەر داوای چەند حیزبی کوردستانی، لە وڵاتی دانمارک کۆبوونەوەیەکی بەرین به مەبەستی تاوتوێكردنی چلۆنایەتی دانانی پلاتفورمێک بۆ هاوکاری داڕشتنی پلانی بەجێی و هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژە نەتەوەییەکان، به بەشداری نوێنەرایەتی زۆربەی حیزب و رێکخراوە سیاسییەكانی چوار پارچەی كوردستان له شاری برۆندبی وڵاتی دانمارک بەرێوە چوو. کۆبوونەوەکه کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ، به خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن له یاد و روحی شە هیدانی کوردستان دە ستی پێکرد. پێشه کی لە لایەن بەرێوەبەری کۆبوونەوەکە باسێک سەبارەت بە ناوەرۆک و مەبەست و ئامانجی پێکهێنانی کۆبوونه وەکە پێشکەش کرا. پاشان بەشداران ڕا و بۆچوونی خۆیان له سەر باسەکه خستەڕوو و پێشنیارەکانیان بۆ باشتر بەرێوەچوونی بۆنەنەتەوەییەکان و بردنه سەری سەنگ و قورسایى میللەتی کورد له ناو کۆمەڵگەی دانمارکی و لای حیزب و لایەنه سیاسییەكانی ئەو وڵاتە دەربڕی. ئینجا به زۆربەی دەنگ بڕیار لە سەر هه لبژاردنی کۆمیتەیەک بۆ بەرێوە بردنی بۆنەنەتەوەییەکان درا و بڕیارەکه جێبەجێ کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە له سەر بانگهێشتی ڕەسمی پێکهێنەرانی کۆبوونەوەکه شاندێكی کۆمیتەى حیزب پێکهاتوو له بەرێزان هیوای زەبیحی بەرپرسی کۆمیته و خالید رەواندوست بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتە، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. کۆبوونەوەکە کاتژمێر له ٨ی پاشنیوەڕۆ له کەشێکی دۆستانه دا کۆتایی پێ هات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمیتەى دانمارک
hizbakan1-5-2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 294 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact