. . . .


25 May 2016

ڕێپێوانی کوردانی دانیشتووی سویس، دژ بە پەیمانی سایکس- پیکۆ


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی‌‌ چۆارشه‌‌ممە رێکه‌‌ وتی‌‌ ٢٥ی مەی ٢٠١٦ی زایینی و له‌‌ سه‌‌ر داوا و بانگاوازی‌‌ پارتی‌‌ یه‌‌کێتی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردی‌‌ سوریه، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ولاتی سویس،‌‌ بۆ‌‌ شه‌‌رمه‌‌زارکردنی‌‌ په‌‌یمانی‌‌ سایکس- - پیکۆ له‌‌ شاری‌‌ بێرنی‌‌ پایته‌‌ختی‌‌ ئەو وڵاتە‌‌ خۆ‌‌ پێ‌‌شاندانێکیان ساز کرا.
لەو خۆپیشاندانە دا ئاڵای پیرۆزی کوردستان و چەندین درووشـم و وێنە، بە مەبەستی ڕیسوا کردنی ئەو ڕێکەوننامە شومە، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرز کرابووە. هاوکات په‌‌یامی‌‌ پارتی‌‌ یه‌‌کیتی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردی سوری‌‌ی له‌‌ لایان‌‌ هه‌‌ڤاڵ شێخ موس به‌‌رپرسی‌‌ ئه‌‌و رێکخراوه‌‌ پێشکه‌‌ش کرا. پاشان‌‌ به‌‌ نووسراوەیەک بە زمانی‌‌ ئالمانی‌‌ له‌‌ سه‌‌ر تێپەڕینی ١٠٠ ساڵ به‌‌سه‌‌ر ئه‌‌م په‌‌یمانه‌‌ کە بووە هۆی دابەش کردنی کوردستان، له‌‌ لایه‌‌ن هه‌‌ڤاڵ مامۆ خۆێندرایه‌‌وە و تێیدا‌‌ به‌‌ تێرو ته‌‌سه‌‌لی‌‌ له‌‌ سه‌‌ ر ٤ پارچه‌‌ی‌‌ کوردستان‌‌ وداگێر کردنیان لە لایەن چوار ڕژیمی دیکتاتۆرەوە‌‌ تا ئه‌‌مرۆ و کوشتن‌‌ وبرین‌‌ وقه‌‌تل وعامی دانیشتوانی باس کرابوو. شایانی‌‌ باسه‌‌ په‌‌ یامی‌‌ حیزبی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستان‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن‌‌ خاتوو مریەم ئه‌‌حمه‌‌دزاده‌‌ پێشکه‌‌ش کرا. که‌‌ له‌‌ په‌‌یامی‌‌ حیزب دا هاتبوو: حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌ هه‌‌روه‌‌ک پێشوو له‌‌ سه‌‌ر ڕێڕەوی نەتەوەیی و کوردستانی بوونی خۆی کە لەو پێناوە دا‌‌،‌ هه‌‌زاران شه‌‌هید وسه‌‌رکه‌‌رده‌‌ی‌‌ مه‌‌زنی‌‌ وه‌‌ک قازی‌‌ موحمه‌‌د، قاسملوو و شەرەفکەندی کردووەتە قوربانی، له‌‌ خه‌‌ بات هه‌‌ر به‌‌رده‌‌ وام دەبێ.
لە کۆتایی ڕێپێوانەکە دا چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە و درووشمی جۆراوجۆر کە تێیاندا داوا لە حکومەتە زلهێزە و دەسەڵات بە دەستەکان کرابوو کە پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتێکی کوردی خوێندرانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندام و دۆستانی حیزبی لەو ڕێپێوانە دا بەشدراییان کرد.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 302 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact