. . . .


23 May 2016

بەشداریی هەیئەتێکی حیزب لە سمیناری ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سور


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی مای هەئێەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە نۆروێژ بەشداری سمیناری ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریەیان کرد کە لە ئۆسلۆ پێتەختی ولاتی نۆروێژ بەرێوەچوو
بابەتەکان بریتی بوون لە: سایکس پیکۆ، دۆخی رۆژئاوای کوردستان‌و کۆبوونەوەکانی ژێنێڤ لەو سمینارە دابەرێز ئیبراهیم بیرۆ بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردلە سوریە تیشکی خستە سەر دواین پێشهاتەکانی کوردستان بە گشتی‌و ئەم بەشە لە کوردستان بە تایبەتی‌و ێیویستی کۆدەنگی کورد لە سەر هەرپێشهاتێک بۆ دوارۆژی دۆزی کورد لەکوردستانی بندەستی سوریە. لە برگەی دووهەمی ئەو سمینارەدا بەرێز مستەفا جومعە ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی کورد لە سوریە، وێرای پشتیوانی لە قسەکانی بەرێز بیرۆ باسێکی کۆرتی لە سەر دۆزی ئێستای کورد لە خۆرئاوا پێشکەش کرد. ئەو سمینارەبە پرسیار ، رەخنەو وپێشنیاری بەشداربووان کۆتای پێهات کە هەئئەتی حیزبیش بەشداری باس‌و دیالۆگەکان بوون.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەرێزان ئەسعەد خزری، عەلی لالە، .قەسیم خانەزریوەو سۆران شێرزاد



بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 335 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact