. . . .


22 May 2016

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کۆمیتەی گشتی ح د ک لە بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی مەی ٢٠١٦ی زایینی کۆنفڕانسی کۆمیتەی بەڕێوەبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا و لە شاری بیرمینگهام بەڕێوە چوو. کۆنفڕانس کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە بریتانیا و چاوەدێری هاوڕێ مەولود سوارە ئەندامی ڕێبەری حیزب، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد و بەرنامەو کاری کۆنفرانسی بۆ ئەندامانی ئامادە بوو خوێندرایەوە. پاشان ڕزگار قادرزادە بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی بریتانیا ڕاپۆرتی سیاسی- تەشکیلاتی کۆمیتەی بریتانیای پێشکەش کرد و بە دوای ئەویشدا فەرزاد حیکمەت بەرپرسی بەشی دارایی کۆمیتە، بە پێشكەش کردنی ڕاپۆرتێکی ماڵی، کۆتایی بە بەشی یەکەمی کارەکانی کۆنفڕانس هێنا.
بەشی دووەمی کارەکانی کۆنفڕانس تەرخان کرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی کاری کۆمیتە و بۆ بیروڕ ئاڵوگۆڕ کردن و ڕەخنەو پێشنیار کە ئەندامانی حیزب بەبەشداری زۆر چالاکانە باسەکانیان دەوڵەمەند کرد و پرسیارەکان لە لایەن هاوڕێیانی بەرپرسەوە وەڵام درانەوە. بەشی کۆتای کۆنفرانسەکە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژادنی ئەندامانی کۆمیتەیەکی نوێ، بۆ هەڵسووڕاندنی کاروباری حیزب لە وڵاتی بریتانیا، کە لە پرۆسەیەکی دێموکراتیکدا ئەندامانی بەشدار، نوێنەرانی خۆیان بۆ ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی بریتانیا هەڵبژارد و ئەندامانی کۆمیتەش بەرپرسی تازەی کۆمیتەیان بە تێکڕای دەنگ هەڵبژارد . کۆنفڕانس کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ بە سەرکەوتوانە کۆتایی بە کارەکانی هێنا .

کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 453 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact