. . . .


22 May 2016

بەرێوەچوونی سمینارێک لەسەر ئینته‌گره‌یشن(تێکەڵاوی)لە نێو کۆمەڵ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە رێکەوتی٢١ مانگی ٥ی ٢٠١٦ی زایینی، یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان وکۆمەڵەی کولتووری کوردی رۆمەریکە سمینارێکیان لەسەر ئینته‌گره‌یشن(تێکەڵبوون)لە ناو کۆمەڵگای نۆروێژی و بازاری کاردا و چۆنیەتی خۆگونجاندن لە ناو کۆمەڵگای نۆروێژی، بۆ بەرێزان دڵێر خورشیدی،خاتوو ڕاگنهیلد بەرگهەیم شارەوانی لۆرەنسکوگ وئاكهێناتون دی لێون ناسراو به‌ (ئاكی) پێکهێنا.
سەرتا لەلایەن خاتوو جوانە وەیسی بەرێوەبەری سمینارەکە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و باسێکی کورتی لە سەر پێکهێنانی سمینارەکەکرد و مەبەستی لە پێکهێنانی ئەمجۆرە سمینارانەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.
پاشان پانێل گێری یەکەم دلێر خورشیدی چالاکوانی سیاسی کوردی، نۆروێژی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێكی له‌سه‌ر تێکەڵاوی و ئەرکی لایەنە پەیوەندی دارەکان سەبارەت بەو پرسە پێشکەش کرد.
بەڕێز خورشیدی لە باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی سەرەکی پێڕاگەشتن، دامەزراندن و تەنانەت دۆزینەوەی هەلی کار، خوێندن و تێکەڵاو کردنی پەنابەرانی تازە هاتووە لە سەر شانی حکومەتی نۆروێژ و شارەوانییەکان دایە. ناوبراو لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا پەنجە خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە چەندە حکومەت و شارەوانییەکان لە دامەزراندن و جێگیر کردنی کەسەکان دا بەپرسن، بەڵام ئەرکی سەرەکی بۆ تێکەڵاوی و قاڵبوون لە ناو کۆمەڵگەی نۆروێژی دا لە پلەی یەکەم دا لە ئەستۆی پەنابەران خۆیاندایە.
لە پانێلێ دووهەم دا خاتو ڕانگهیلد بارگهاین كه‌ شاره‌داری لۆره‌نەشكوگە، باسێكی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سیسته‌می كاری خۆیان له‌بواری تێکەڵاوی دا کرد، كه‌چۆن ئه‌وان وه‌ك شاره‌وانی به‌رده‌وام كار له‌گه‌ڵ هه‌مو ئۆرگانه‌ پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ دێنه‌ ناوچەی دەسەڵاتی شارەوانی لۆرێنەشكوگه‌وه‌، لە زووترین کاتی مومکین دا بکەونە سەر کار و ژیانی ئاسایی و لەو ڕێگەشەوە خۆیان لە ناو کۆمەڵگەی نۆرویژی دا ببینەوە. هەوڵ و تێکۆشانی ئەوان بۆ ئەوەیە کە هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کار بکەن بخوڵقێنن و ئەو کەسانەشی کە دەیانەوێ بخوێنن، لە پێداویستییەکانی خوێندن بەهرەمەند بن.

هەروەها پانێل گێگری سێهەم، به‌ڕێز ئاكهێناتون دی لێون ناسراو به‌ (ئاكی) به‌رپرسی ڕێكخراوی هەڵاواردن و جوداكاری ڕای گشتی ناسراو به‌ (ئومود)، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیاتەییەکانی کۆمەڵگە، ڕاگەییەنە گشتییەکان و خودی پەنابەران، بۆ تێکەڵاو بوون لە ناو کۆمەڵگە دا پێشکەش کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ حکومەتی نۆروێژ و داوەدەزگا پەیوەندیدارەکان و شارەوانییەکان، بە تەواوی دەرگای پەیوەست بوونی پەنابەران بە کۆمەڵگەی نۆروێژییەوە ئاوەڵا بکەن، کەڵک لە ئەزموون و شارەزایی و تواناکانی پەنابەران وەرگرن. ئەو باسی لەو هەڵاواردنانە کرد کە لە داودەزگاکانی وڵاتی نۆروێژ دژ بە پەنابەران بەکارد دەبرێ و ئەوەی بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر داهاتووی پرۆسەی تێکەڵاوی لەو ولاتە دا زانی.
لە کۆتایی سمینارەکە دا تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕیز کاک جەلیل گادانی کە بە سەردانێک لە نۆروێژە، بە وتەیەکی کورت، سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسایەتی وڵاتانی ئوروپایی، بە تایبەت لە ئێستا دا کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، کۆمەڵێکی یەکجار زۆر پەنابەر ڕوویان لە ئوروپا کردووە بەشداری باسەکانی کرد و داوای کرد کە وڵاتانی ئوروپایی و لە سەرووی هەمووشیانەوە وڵاتی نۆروێژ، درێژە بە ئەرکی مرۆڤانە خۆیان بدەن.
دوابرگەی سمینارەکە بۆ پرسیارو وڵامی بەشداران تەرخان کرابوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 530 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact