. . . .


15 May 2016

سەدان کوردستانی نیشتەجێێ ئوتریش، سەد ساڵەی پەیمانی سایکس پیکۆ،یان ش?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەدهەمین ساڵەوەگەڕی گرێبەستی شوومی سایکس پیکۆ، کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر، بووە هۆی دابەش کردنی خاکی کوردستان، کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش لە ڕێپێوانێکی کەم وێنە دا بێزاری و ناڕەزایەتی توندی خۆیان لە گرێبەستە دەربڕی و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کرد.
سەداان کەس لە کوردستانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٤ی مای ٢٠١٦ی زایینی، لە ناوەندی شاری ڤییەنای پایتەختی ئوتریش،ەوە، بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بە درووشم دان و دەربڕینی نارەزایەتی، بەرەو باڵوێزخانەی فەڕانسە وەرێکەوتن. پاش گەشتنی خۆپیشاندەران بەو شوێنە، دەستەیەکی نوێنەرایەتی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە پەیام و داواکاری خەڵکی کوردستان و خۆپیشاندەرانیان گەیاندە باڵوێزی فەڕانسە.
پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئوتریش، هەر لە ڕۆژی یەکەمی داڕشتنی بەرنامەی ئەو خۆپیشاندانەوە تەڤلی کۆبوونەوەی هەیئەتی ئامادەکاری بوو و لە ڕۆژی خۆپیشاندانەکەش دا هەموو ئەندامانی حیزبی نیشتەجێ لە ڤییەنا لەو ڕێپێوانە دا بەشداریان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ خوازیارانی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی سایکس پیکو دەربڕی.
جێگەی باسە کە سەدان لاپەڕە لە ڕاگەیێندراوێک کە سەبارەت بەو پەینامە شوومە نووسرابوو، لە نێوان ڕێبوارانی ئەو شەقامانەی کە خۆپیشاندەرانی پیدا تێدەپەڕین دا بڵاو کرایەوە.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7789 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact