. . . .


8 May 2016

راپۆرتی کاروچالاکیی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە فەرانسە


ناوەندی هەواڵ- پاریس: - بەشداریی کۆمیتەی فەرانسە لە خۆپێشاندانی 1ی مای لە پاریس
رۆژی یەکی مای ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی فەرانسەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ژمارەیەکی دیکە لە حیزب و رێکخراوە کورد و ئێڕانییەکان لە شاری پاریس بەشدارییان لە خۆپێشاندانی سەراسەری بۆ بەرزڕاگرتنی یەکی مای، رۆژی جیهانیی کرێکار کرد.
ـ دیداری هەیئەتێک لە کۆمیتەی فەرانسەی حدک لەگەڵ نوێنەرانی ئیتحادی فەدائیانی خەڵقی ئێران لە شاری پاریس
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٤ی مای ٢٠١٦ هەیئەتێک لە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، پێکهاتوو لە بەڕێز کاک جەلیل گادانی و مەسعوود رەواندووست، لەگەڵ نوێنەرانی ئیتحادی فیدائیانی خەڵقی ئێران لە شاری پاریس کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە لەسەر بانگهێشتی نوێنەرانی ئیتحادی فیدائیانی خەڵق پێک هات، دوو لایەن زۆر بابەتی پێوەندیدار بە کوردستان و ئێران و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیان خستە بەر باس و روانگە و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم بابەتانە خستەڕوو. کۆبوونەوەکە دوای چوارکاتژمێر باس و گفتگۆی چڕ و پڕ لەسەر بابەتە سیاسییەکانی ئێران و کوردستان کۆتایی پێ هات.
ـ سەردانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە فەرانسە
دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 9ی مای 2016 هەیئەتێک لە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فەرانسە، پێکهاتوو لە بەڕێز کاک جەلیل گادانی و مەسعوود رەواندووست، سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم وڵاتەیان کرد و لە لایەن بەڕێز دارا ئەبووبەکر، بەرپرسی نوێنەرایەتیی هەرێم پێشوازییان لێکرا.
لەم چاوپێککەوتنەدا دوولایەن باسێکی تێرو تەسەلیان لەسەر هەلومەرج و دوایین پێشهاتەکانی کوردستان کرد و راوبۆچوونی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ بابەتە پێوندارەکانی بە کورد بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی خستەڕوو.
هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەربڕینی بۆچوونەکانی حیزبی دێموکرات لەم پێوەندییەدا پێیان لەسەر پێویستی و گرنگیی یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستادا داگرتەوە. هەروەها سپاسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمیان لە فەرانسە کرد کە بە هەستێکی کوردانەوە ئەم نوێنەرایەتییەیان کردوە بە شوێنێک کە کوردەکانی هەر چوار پارچە بێ جیاوازیی بە ماڵی خۆیانی دەزانن و وەک نوێنەرایەتیی هەموو کوردان سەیری دەکەن.
لە بەرامبەردا بەڕێز دارا ئەبووبەکر وێڕای سپاسی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی بۆ سەردانەکەیان، پێی لەسەر روانگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم داگرتەوە کە هەوڵ دەدا شوێنێک بێ بۆ نوێنەرایەتیی هەموو کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان.
ـ دیداری هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک لە فەرانسە، لەگەڵ دوکتور فرێدریک تیسۆ
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 9ی مای 2016 هەیئەتێک لە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فەرانسە، پێکهاتوو لە بەڕێز کاک جەلیل گادانی و مەسعوود رەواندووست، سەردانی دوکتور فرێدریک تیسۆ، کۆنسوولی پێشووی دەوڵەتی فەرانسە لە هەرێمی کوردستانیان کرد.
لەم سەردانەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند دوو لایەن باسیان لە دوایین رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان کرد و لەسەر مەسەلە گرنگەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لەم دیدارەدا دوو لایەن باسیان لە پێویستیی یەکگرتوویی کورد و وەلانانی ناکۆکییەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەلومەرجی نوێ و بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد.
paris.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 299 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact