. . . .


9 May 2016

بەشداری شاندێکی کۆمیتەى ح د ک له کۆڕی پرسه و ماتەمینی شەهیدانی ی ن ک ل


ناوەندی هەواڵ- دانمارک:ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی مای ٢٠١٦ ی زایینی له شاری برۆندبی ولاَتى دانمارک بۆ بەرز ڕاگرتن و پیرۆزکردنی یادی شەهیدانی کوردستان بە تایبه تی شەهیدانی رۆژى ٢٣ی ئاپڕیڵی ٢٠١٦ ی شەڕی حەشدی شەعبی و کۆچی دوایی خاتوونی شۆرشگێڕ خاتوو وەسفیه بەنی وە یس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی كوردستان لە لایەن کۆمیتەى رێکخستنی یەکێتی و وکۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان له وڵاتی دانمارک و هەروەها بنەماڵەی شەهیدی سەرکردە شەهید عەمید سیروان محەممەد شەقڵاوەیی، کۆڕێکی پرسەوماتەمین به بەشداری کوردانی دانیشتوی وڵاتی دانمارک و نوێنەرانی حیزب و لایەنه سیاسییەكانی چوار پارچەی كوردستان بەڕێوەچوو. کۆڕە کە به سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێز لێنان له ڕوحی پاکی شەهیدانی کوردستان و سروودی ئەی شەهیدان دە ستی پێکرد. پەیامی پێكهێنەرانی کۆڕەکه خوێندرایەوە و پاشان نوێنەرانی حیزب و لایەنه سیاسییەكانی بەشدار پەیام و بروسكەی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان پێشكەش به ئامادەبووانی کۆڕە که کرد بە دوای ئەو دا فیلمی دیكۆمێنتاری له خەباتی پێشاندرا. شاندێكى کۆمیتەى حیزبی دیموکراتی کوردستان له وڵاتی دانمارک به سەرپەرستی بەرێز هیوا زەبیحی بەرپرسی کۆمیته، بەشداری کۆڕەکه بوون و پەیامی کۆمیتەى حیزب له لایەن بەرێز زەبیحی پێشكەش به ئامادەبووان کرا. هیوا زەبیحی لە پەیامەکەی دا وێڕاى ئاماژه به چەند پرسی گرینگ، پرسه و سەرەخۆشی و هاوخەمی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی گەیاندە بنەمالە ئەو شەهیدان و خاتوو وەسفییە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیتەى دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 383 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact