. . . .


9 May 2016

بەڕێوە چوونی شەوئاهەنگێکی کوردی لە شاری ئۆرێبرووی وڵاتی سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی مەی ٢٠١٦ کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە هاوکاری یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لەو شارە، شەوێکی کوردیان بۆ ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی ئا.بێ.ئێفی شاری ئۆرێبروو بەڕیوە برد.
کاتژمێر ٥ی ئێوارە خاتوو شوعلە قادری بە خێر هاتنی بەشدارانی کردو باسی لە پێویستی پێک هێنانی ئەو جۆرە چالاکیانە کرد. ناوبراو ئیشاڕەی بە شێوەی ئەرک و کارو چالاکی ئەندام‌و لایەنگرانی حیزب لە دەرەوەی وڵات کرد کە لە پێک هێنانی کۆڕو کۆبوونەوەی سیاسی و تەشکیلاتی، بەڕیوە بردنی رێوورەسمە مێژوویی و نەتەوەییەکان‌و کۆ کردنەوەی یارمەتی ماڵی دا خۆ دەبینێتەوە.
ئەمجار بەشداران بەیەکەوە نانی ئێوارەیان خوارد. دواتر کاک کەریم بابەکری چەند وتەیەکی لەسەر شێوەی پێوەندی نێوان کۆمیتەی حیزب لە شاری ئۆرێبروو و ئەندامان و هەروەها ئەو گیرو گرفتانەی کە وەک کۆسپ لەسەر رێگای ئەندامەکان دا هەیە، پێشکەش کرد. دوابەدوای قسەکانی کاک کەریم هەموو ئەو بەشدارانەی کە نەزەر یان تێبینیەکیان هەبوو هێنایانە بەرباس.
دوابەشی بەرنامەکە تا کاتژمێر ١٠ی شەو بە شێعرو گۆرانی لە ناو بەشداران داو هەر وەها هەڵپەرکێ درێژەی کێشا.
شایانی باسە کە کۆمەڵێک لەو هاوڕێیانەی کە تازە گەیشتوونەتە وڵاتی سوئێد و لە پارێزگای ئۆرێبروو گریساونەتەوە بەشداری ئەو شەوە کوردیە بوون ‌و لەگەڵ هاوڕێیانی دیکە ئاشنا بوون کە جێگای خۆشحاڵی هەموو لایەک بوو. هەموویان هیوایان خواست کە زۆر نەخایەنێەت کاروباری پەناخوازیان جور بێت و بکەونە سەر ژیانی ئاسایی.
کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕات کوردستان
یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو
٠٩/٠٥/٢٠١٦

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 524 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact