. . . .


1 May 2016

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی ئۆرێبرو،ی ح د ک لەو بنەماڵە کوردانەی کە ت??


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی مای ٢٠١٦ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی ئۆرێبرو،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە هاوڕێیان کەریم بابەبکر، خاتوو شوعلە قادر و عومەر گەردی، سەردانی ئەو بنەماڵە کوردانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد کە تازە لە کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتی سوید و پاریزگای ئۆرێبروو کردووە. لەو سەردانە دا هاوڕێیانی حیزبی لە نزیکەوە لە ژیان و گوزەرانی ئەو بنەماڵانەیان پرسی و خوشحاڵی خۆیان دەربڕی لەوەی کە بە سەلامەتی گەشتوونەتە وڵاتی سوید.
جێگەی ئاماژەیە کە لە سەرەتای هاوینی ساڵی ٢٠١٥ی زایینەوە، شەپۆلێکی بەربڵاوی پەنابەران لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقاوە ڕوویان لە وڵاتانی ئوروپا بە تایبەت سوید کرد. لە نێو ئەو کۆچبەرانە دا دەیان بنەماڵەی کوردی ڕۆژهەڵاتیش، چ ئەوانەی کە ماوەی چەندین ساڵ بوو لە باشوور کوردستان جێگیر بوون و هەم لە ناوخۆی ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە لە وڵاتی سوید گیرسانەوە. تاکوو ئیستاشی لەگەڵ دابێ هیچ ولامێکی ئەرێنی لە لایەن داودەزگا پەیوەندی دارەکانی ولاتی سویدەوە بەو پەناخوازانە نەدراوەتەوە و لە دۆخێکی دەروونی خراپ دان، هەر بۆیە حیزبی دموکراتی کوردستان، هەموو کومیتەکانی خۆی ئەرکدار کردووە کە بە پیر ئەو هاووڵاتیانەوە بچن و بە گوێرەی ئیمکان هاریکارییان بکەن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
serdan-orebro.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 628 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact