. . . .


2 May 2016

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە ڕێوڕەسمی ١ی مەی ڕۆژی نێونەتەوەیی کرێکار??


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی مەی، بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەی کرێکاران، ڕێپیوانێکی بەرین بە بەشداری هەزاران کەس لە لایانگرانی مافی کرێکاران و حیزبە چەپ و سوسیالیستەکانی وڵاتی ئوتریش بەڕیوەچوو. وەک نەریتی ساڵانی پێشوو، بەشێکی بەرچاو لە ئەندام ولایانگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەو شاری ڤییەنی پایتەختی ئوتریش بەشدار بوون. پێویستە بگوترێ کە هەموو ساڵێ بۆ ڕێزگرتن لە چینی کرێکار، سەندیکا کرێکارییەکان هاوڕی لەگەڵ ڕیکخراوە سیاسییە و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا چەندین فیستیڤاڵ و چالاکی بەڕێوەدەبەن و بەم شێوەیە پشتیوانی خۆیان لەو چینە گرینگە لە کۆمەڵگادا دەردەبڕن و ڕێز لە زەحمەت و ماندووبوونەکانیان دەگرن.
پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتە و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک ئەرکی خۆیان لەو ڕێپێوانە دا کە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەستی پێ کرد و ئەندامانی حیزب بە جل و بەرگی کوردیی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڕمی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە تەڤلی ئەو ڕێپێوانە بەرینە بوون و لە بەردەم شارەوانی شاری ڤییەن کۆبوونەوە. ڕێورەسمی ڕۆژی ١ی مای، بە وتەیەکی سەدری گەورە و سەرۆکی شارەوانی شاری ڤییەن کۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7767 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact