. . . .


1 May 2016

بەشداری چالاکانەی ئەندامانی ح د ک لە ڕێوڕەسمی یەکی مای ڕۆژی جهانی ک?


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی‌‌ یەکشەممه‌‌ رێکه‌‌وتی‌‌ ١ی مای ٢٠١٦ی زایینی، کاتژمێر ١٠‌‌ی‌‌‌ به‌‌یانی،‌‌ هاوکات و هاودەنگ لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە شاری زوریخی وڵاتی سویس،ش هەزاران کەس لە نەتەوە و ڕەگەزە جیاوازەکانی نێشتەجێی ئەو شارە، بۆ ڕیزگرتن لە ڕۆژی جهانی کرێکار و پشتگیری لە ویست و داواکارییە ڕەواکانی کڕیکاران لەو وڵاتە، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ڕێپیوان و دانی درووشم ڕۆژی نیونەتەوەیی کرێکارانی جیهانیان پێرۆز کرد. لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی سوئیس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە ئەندامانی حیزب بەشداری ئەم خۆپیشاندانەیان کرد و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات و چەندین دروشم و پلاکارت کە باسی زوڵم و زۆریەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەکانی ئێران بەتایبەتی کریکاران دەکرد بێزاری خۆیان دژ بە زوڵم و زۆر دەرحەق بە کرێکاران و زەحمەکێشانی جێهان بە گشتی‌‌‌ و ئێران و کوردستان بە تایبەتی دەربڕی. پێویست بە ئاماژەیە کە ڕاپۆرتێکی کورت لەسەر بارودۆخی کرێکار و کۆڵبەرانی سەرسنووری کوردستان کە لە سەدان نووسخەدا بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیسی چاپ کرابوون لە ناو بەشداراندا بڵاوکرانەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 355 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact