. . . .


1 May 2016

دیداری شاندێکی کۆمیتەى ح د ک لەگەڵ نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان له وڵ


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی ئاپڕیڵی ٢٠١٦ی زایینی لە سەر بانگهێشتی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەى حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتوو له بەڕێزان ئاراس لیپرسراوی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان له وڵاتانی ئیسکاندیناوی و کامران و بەختیار ئەمین ئەندامانی کۆمیتەى بەرێوەبەری بزووتنەوەی گۆڕان له وڵاتی دانمارک، به مەبەستی بیرو ڕا گۆڕینه و تاوتوێكردنی هەل و مەرجی سیاسی ڕۆژهەڵاتی نێوە ڕاست به گشتی و کوردستان به تایبەتی هەروەها دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ لێک نیزیک بونەوە و هاوکاری زیاتری حیزب و لایەنه سیاسییەكانی چوار پارچەی كوردستان له وڵاتی دانمارک، بۆ به هێزتر کردنی پێگەی کورد و دۆزی رەوای گەلەکەمان لە کۆمەڵگای دانمارکی و لای داو دەزگا حکومەتی و حیزبه سیاسییەكانی دانمارکی سەردانی کۆمیته ی حیزبیان له شاری گرێوە کرد. شاندی میوان لە لایە ن هەیئەتی کۆمیتەى حیزب پێکهاتوو له به ڕێزان هیوا زە بیحی بەرپرسی کۆمیته و خالید رەواندوست بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتە پێشوازیان لێکرا.
لە سەرتای دیدارەکه دا لە لایەن بەرێز هیوا زەبیحی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان باسێك له سەر هەل و مەرجی سیاسی رۆژ و مەبەست لە پێكهێنانی دیدارەکه و زەرورەتی هاوکاری و لێک نیزیک بوونەوەی حیزب و لایەنه سیاسییەكانی كوردستان له وڵاتی دانمارک کرا. پاشان شاندی میوان وێڕای دەربڕینی سپاس و خۆشحاڵی خۆیان بۆ بانگهێشت کردنەکه و بەرز نرخاندنی هەنگاوی کۆمیتەى حیزب بۆ لێک نیزیک کردنەوەی لایەنەکان، بیروبۆچوون و پێشنیاری خۆیان بۆ ئەو مەبەسته دەربڕی. دیدارەکە له کەشێکی دۆستانه و به بڕیاری هەنگاو هەڵگرتنی زیاتر بۆ هاوکاری و لێک نیزیک بونەوەی به کردەوە لە لایەن هەر دوو لا، کۆتایی پێهات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمیتەى دانمارک
hdk-goran4-2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 352 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact