. . . .


25 Apr 2016

بەشداری هەیئەتی ح د ک لە چوارەمین کۆنفرانسی گشتیی پەیەدە لە سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ ی ئاپریلی ٢٠١٦، لە شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوید، چوارەمین کۆنفڕانسی گشتیی پەیەدە بەڕێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی پەیەدە لە ولاتی سوید، هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕێ حەسەن عاتەمی، ئەندامی ڕیبەری حیزب، بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بوون.
هاوڕێ حەسەن حاتەمی، لە لایەن هەئیەتی بەشدار و کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوید، پیرۆزبایی کۆنفڕانسی چوارەمی پارتی یەکیەتیی دێموکراتیک (پەیەدە)، لەو وڵاتە کرد. پاشان لە قۆناخی نوێی دوای ١٠٠ ساڵ لە پەیمانی سایکس پیکۆ، دابەشینەوەی ١٩٢٣، دانانی هێلی سووری کوردی کە ئیزن نەدان بە کێشە و ناخۆشییەکان و تەشەنەکردنی بۆ نێو کۆمەڵگەکەمان و مەترسی تێکهەڵچوون و تێک دان و لەبار بردنی دەستکەوتەکان و بێریزی بە ڕێبەران و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی نەتەوەکەمان لە هەموو قوناخەکان دا بگرێتەوە، دوا.
دواتر باسی پێش بینییەکانی نەمر دکتور قاسملوی بۆ رۆژهەڵاتی نێوڕاست و نەتەوەکەمانی لە بەشی رێگای رزگاری گەلی کورد لە کتێبی کوردستان و کورد دا کرد، کە لە داهاتوو دا دەتوانێ هاوپێوەندی و یەکبوونەوەی نەتەوەیی و نیشتمانی لێبکەوێتەوە. هەروەها ئاماژی بەوە کرد لە نێوان دوو کۆنفڕانسی ناوچەیی و گشتیی پەیەدە کە کەمتر لە مانگێکی مەودا هەبووە، چۆن وڵاتانی ئێران، تورکیە، سووریە و عێراق، دژایەتی راگەیاندنی فێدرالیزمی رۆژئاوا دەکەن. پێویستە گەلی ئێمەش پشتیوانی لە هەموو دەستکەوتەکان، بەتایبەتی لە فێدڕالیزمەکانی باشوور و رۆژئاوا بکاو جیاوازییەکان وەک گەشە کردن و ژیانی سەردەم لەهەر چوار بەش دا، چاو لێکا و بخوێنێتەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی بەشداری حیزب لەو کۆنفڕانسە دا، بریتی بوون لە بەڕێزان: حەسەن حاتەمی، عوسمان خاڵندنژاد (مەرەغانی)، مەسعوود دیماسی و مستەفا محەممەدی.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی سوید
pyd-hdk4-2016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 429 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact