. . . .


22 Apr 2016

دیداری نێوان کومیتەی ح د ک لەگەڵ هەیئەتێکی پ. ک. ک له وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی ئاپریلی٢٠١٦ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی پارتی کڕیکارانی کوردستان پ. ک. ک له وڵاتی دانمارک، شاندێكى کۆمیتەى حیزب به سەر پەرستی به رێز هیوا زە بیحی بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی ی پ. ک. ک یان لە شاری وەلبی کرد.
لەو دیدارە دا لە لایەن هەیئەتی حیزبی،یەوە سەرەتا باسێک لە گرینگی یەکگرتنی هەموو هێز و ڕێکخراوە کوردستانییەکان کرا و دیداری نێوان لایەنە کوردستانیەکانیان بە گرینگ وەسف کرد. پاشان لە لایەن هاوڕێ هیوا زەبیحییەوە باس لە پلاتفورمی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بو لێک نیزیک کردنەوەی حیزب و لایەنه سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان و بردنه سەری سەنگی کورد لە جیهان بە گشتی و لە دانمارک بە تایبەتی کرا. پاشان به هێنانه بەر باسی هەل و مەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست به گشتی و چوار پارچەی كوردستان به تایبەتى و ئاماژە بەو گۆڕانکارییە خێرایانە کرا کە لە ناوچەکە دا ڕوو دەدەن، هەر بۆیە هەردووک لا لە سەر ئەوە کۆک بوون کە دەبێ هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، هەموو قازانج و بەرژەوەندییە حیزبییەکان بخەنە لاوەوە و بیری لە داهاتووی گەلەکەمان بکەنەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەردووک لا بە پێویستیان زانی کە ئەو جۆرە دیدارانە لە نێوانیان دا بەردەوام بێت و هەوڵ بدن بۆ پراکتیزە کردنی ئەو پلاتفۆرمەی کە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێشنیار کردووە و هاوکات هەوڵ بدڕی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو خالانەی کە هەردووک لا بۆ پتەو کردنی هاوکاری نێوانیان لە سەر ساخ بوونەوە،
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 442 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact