. . . .


18 Apr 2016

بەشداری چالاکانەی ئەندامانی حدک لە زنجیرە سیمینارێکی ڕێکخراوی پشو??


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی " پێشوازی" لە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری لە سمینارێک دا کە بۆ کۆمەڵێک لەو پەنابەرە تازە هاتووانەی کە ڕوویان لە ولاتی ئوتریش کردووە، هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لە شاری هۆڕن،ی ولاتی ئوتریش بە شێوەیەکی چالاکانە لە باس و وتوێژەکانی ئەو سمینارە دا بەشداری کرد. لەو کورە یەک ڕۆژە دا کە بۆ گەیاندنی زانیاری بەو پەنابەرە نوێیانە ڕێکخرا بوو، هاوڕێیان دانا حەسەنپوور و محەممەد فەقی عەلی، بە نوێنەرایەتی کومیتەی حیزب لەو شارە، بەشداری سمینارەکەیان کرد و لە باس و خواسەکانی تایبەت بە ئێران و نەتەوە جیاوازەکانی جێگیر لەو وڵاتە دا بەشداری چالاکانەیان کرد. هاوڕێ دانا حەسەنپوور باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە فرە نەتەوەیی بوونی ئێران و کەمینە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە بە زمانی فارسی پێشکەش کرد کە هاوکات لە لایەن هاوڕی محەممەد فەقی عەلی وەردەگێڕدرایەوە سەر زمانی ئاڵمانی.
پێویست بە ئاماژەیە کە ڕێکخراوی پێشوازی، ڕێکخراوێکی غەیرە حکومەتەییە کە هەوڵی ناساندنی یاسا و ڕێساکانی ولاتی ئوتریش بۆ ئەو پەنابەر نوێیانە دەدات و خوازیاری ئەوەیە کە لە زووترین کات دا تێکەلاوی کۆمەڵگای ئەو ولاتە بن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئۆتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 617 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact