. . . .


18 Apr 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە کۆڕێکی سیاسی نوێنەرایەتی حکومەتی


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی شەممە ۱٥ی ئاپریلی ۲٠۱٦ی زایینی، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆڕێکی بۆ بەرێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەریم سنجاری وەزیری ناخو و وەزیری پئشمەرگە و وەزیری پئشمەرگە بە وەکالەت لە هۆتێل هیلتۆنی فەیرفاکس لە ڤیرجینیا ڕێکخست.
سەرتا کۆرەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، باسێکی لە پەیوەندی لەگەڵ سەردانی وەڤدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ واشینکتۆن پێشکەش کرد.
پاشان بەڕێز قوباد تاڵەبانی باسێکی لەسەر دانیشتنەکانی ئەو دواییەی وەڤدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەندی عێراق پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لەو سەردانەیان دا بۆ ئەمریکا، هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیان لەگەڵ کاربەدەستانی کۆشکی سپی هێناوەتەوە بەر باس. بەرێزیان هەروەها باسی لە قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی نەبوونی پارەی پێویست و دابەزنی نرخی نەوت و هاوکات نەناردنی بەشە بودجەی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی بەغداوە، ناتوانێ موچە و حقوقی مانگانەی فەرمانبەرەکانی دابین بکات، هاوکات ئەو قەیرانە کارتێکەری قوورسی کردووەتە سەر ژیانی خەلکی ئاسایی کوردستان و ئاستی ژیانی خەلکی کوردستان دابەزیتەوە ئاستێکی یەکجار نزم.
بەدوای ئەو دا بەڕێز کەریم سنجاری باسێکی لەو گرفتانە کرد کە لە ماوەی هێرشی تاقمی تێرۆریستی داعش بۆ سەرناوچەیە بەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گرتووە و هاوکات باسی لە پێداویستی و کەموکوڕییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە بەرەکانی شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەل تێرۆریستان دا.
جێگەی ئاماژەیە کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا لەو کۆرە دا بەشدار بوون.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 490 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact