. . . .


13 Apr 2016

خۆپیشاندانی کوردستانیانی سویس، دژ بە بوردومانی شارۆچکەی شێخ مەقسسو?


ناوەندی هەوال- سویس: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی پارتی پێشڕەوی کورد لە سوریە، بۆ خۆپیشاندان دژ بە بۆردومانی شارۆچکەی شێخ مەقسوود لە ڕۆژئاوای کوردستان و کوشتنی خەڵکی بێتاوانی ئەو ناوچەیە بەو چەکە قەدەغە کراوە، نوێنەرایەتی چەندین حیزبی کوردستانی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سویس، لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ کۆبوونەوە. خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی ئالای کوردستان و دانی درووشم ده بە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە، داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە ئاست ئەو دوژمناکارییانەی دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدەدرێن بێ دەنگ نەبن.
جێگەی ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حێزب لە وڵاتی سویس بەشداری ئەو ناڕەزایەتییە بوون و کاک دیار نمازپەرست پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە نێو کۆڕی خۆپیشاندەران دا خوێندەوە.
ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بەشداری ئەو خۆپیشاندەکە بوون:
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
- پارتی پێشڕەوی کورد لە سوریە
- پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە
- پە یە دە، سوریە

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 410 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact