. . . .


12 Apr 2016

چاوپێکەتنی بەرپرسی پەیوەندیەگشتیەکانی حیزب"نۆروێژ" لە گەڵ نوێنەر??


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی ‌٢شەممە، رێکەوتی ١١ی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی، بەرپرسی پەیوەندیەگشتیەکانی حیزب لە نۆروێژ، بەرێز ناسر قادرپوور لە گەڵ نوێنەر نەتەوەیەکگرتووکان و وەزیری حکوومەتی پێشووی نۆروێژ، هیلدە فرا فیورد یوهانسون کۆ بۆوە، . لەو سەردانە دا بەرێز قادرپوور وێرای باس لە سەر مێژوو و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی، دێموکراسی و گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەل و مەرجی ئێستای کورد لەو ناوچەیە بە تایبەت سووکایەتیەکانی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر جەمخانەێکی یارسانەکان لە شاری شائابادی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێشێلکرانی مافەکانی ئەم نەتەوەیە و وەزعی زیندانیانی سیاسی کە لە چاڵە رەشەکانی رێژیمی ئێراندا کە لە ژێر ئەشکەنجەو ئازاردا ژیان دەبەنە سەر بە وردی شیکردەوە، وەزع و پێگەی کورد لە وڵاتی نۆروێژ باسی کۆتایی چاوپێکەوتنەکە بوو.
دواتر بەرێز هیلدە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و وێرای پشتیوانی خۆی لە مەسەلەی کورد، هیوای خواست کە ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بەردەوام بن.
حیزبی دێموکراتی کەردستان، کۆمیتەی نۆروێژ
1-qaderpor.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 553 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact