. . . .


6 Apr 2016

سەردانی سکرتێری گشتی ح د ک بۆ پارلەمانی سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی، بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گەشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی پارلەمانی سویدی کرد و لەگەڵ بەڕێزان خاتوو ( ئاندرینە وینتهێر Andrine Winther) بەرپرسی پەیوەندییە نێونەوتەوەییەکانی پارتی سوسیال دیموکراتی سوید و بەڕێز (سەرکان کۆسە Serkan Köse) ئەندامی پارلەمان و ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پارلەمانی سوید دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
لەو دانیشتنە دا سەرەتا باس لە عەلاقات و پەیوەندی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی سوسیال دێمۆکراتی سوید کرا. بەڕێز خالید عەزیزی باسی لە بارودۆخی ئالۆزی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و قەزیەی کورد کرد و داوای لە حیزبی سوسیال دیموکرات و حکومەتی سوید کرد کە لەو پەیوەندییە دا بێ تەفاوت نەبن و لە ئاستی ئوروپا دا، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئێعدام، ئەشکەنجە و ئازاری جیابیران لە ئێران و مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئیسلامی ئێران و پشتگیری لە جۆڵانەوەی مەدەنی و چالاکانی سیاسی کورد و ناوخۆی ئێران بکەن. لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە دا باس لەوە کرا کە چۆن هەردووک لا تێبکۆشن بۆ هاوکاری زیاتر لە ئاستی سوید و کۆڕ و کۆمەلە نێونەتەوەییەکان بۆ بەرجستە کردن و هێنانە ڕۆژەڤی باس و خواسەکانی سەبارەت بە ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
پاشان باسێکی تێروتەسەل سەبارە بە کێشەی ناوخۆیی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆڵ سوسیالیست کرا و بەڕێز خالید عەزیز داوای کرد کە هەردووک لا هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ چارسەری کێشە نێوخۆییەکانی ئەو ڕێکخراوە گرینگە نێونەتەوەییە.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو دیدارە دا بەڕێزان عەزیز سەید نژادیان و چنوور ئەکبەرپوور، لە بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کومیتەی سوید،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان هاوڕێیەتی سکرتێری گشتی حیزبیان کرد.
hdk-sos2016-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 634 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact