. . . .


4 Apr 2016

سەردانی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری ئۆرێبرو،ی سوید بە بۆنەی ١٠ی خاکەل??


ناوەندی هەواڵ-سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی و بە بۆنەی ٦٩هەمین ساڵەوەگەڕی لە سێدارەدانی سەروەری شەهیدان پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی دا،هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروی وڵاتی سوید، سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستانیان کرد لەو دەڤەرە کرد و چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش کردن. لەو سەردانە دا هاوڕێیانی کومیتەی ئۆرێبرو، لە لایەن ڕێبەری و کادر و پێشمەرگە و هەموو ئەندامانی حیزبەوە، بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی پیرۆزی ئەو شەهیدانە دووپات کرایەوە و بەڵێنیان دا کە تا گەشتن بە ئاواتە پیرۆزەکانی ئەوان واز لە خەبات و تێکۆشان نەهێنن.
جێگەی ئاماژەیە کە هاوڕێیانی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن بنەمالەی شەهیدانە پێشوازییان لێکرا و ئەوانیش بەڵێنیان دا کە تا گەشتن بە ئامانجی پیرۆزی شەهیدە سەربەرزەکانیان، بە ڕێبازی خەباتیان وەفادار بمێننەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 399 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact