. . . .


4 Apr 2016

لە شاری ژنێڤ،ی سویس یادی شەهیدانی کۆمار بەرز ڕاگیرا


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی‌‌ یەکشه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌ وتی‌‌‌ ٣ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی، له‌‌ شاری‌‌ ژنڤ،ی‌‌ وڵاتی‌‌ سوئیس بۆ یاد و رێز له شەهیدانی‌‌ ڕۆژی‌‌ ١٠ی‌‌ خاکه‌‌لێوه‌‌،‌‌ شه‌‌‌هیدان‌‌‌ پشه‌‌وا محەممەد‌‌، سه‌‌‌یفی‌‌‌‌‌ وسه‌‌‌دری‌‌ قازی‌‌‌ وسه‌‌‌رجه‌‌م شه‌‌هیدانی‌‌ کورد وکوردستان‌‌‌ ڕێورەسمێک لە سەر گڵکۆی نەمرانی حیزب و گەل بەڕێوە چوو. کومیته‌‌ ی‌‌ ح. د.ک به‌‌ هاوکاری‌‌‌ به‌‌شێکی‌‌ به‌‌رچاو له‌‌ ئه‌‌ندامان‌‌ وحزوری‌‌‌ بنه‌‌ماڵه‌ی‌ تێکۆسەری کۆچکردوو مام عه‌‌لی‌‌ سه‌‌رایی، له‌‌ سه‌‌ر گۆری‌‌ نه‌‌مر مام عه‌‌لی‌‌ سه‌‌رایی پێشمه‌‌رگه‌‌ وئه‌‌ندامی‌‌ حیزب کۆبووینه‌‌وه‌‌. ‌‌سەرەتا له‌‌ لایه‌‌ن‌‌ هاوڕێ خوسرەو موسته‌‌فانژاد ئه‌‌ندامی‌‌ کومیته‌‌ی حیزب لە وڵاتی سویس به‌‌خێرهاتنی‌‌‌ بەشداربووان‌‌ کرا. پاشان‌‌ سرودی‌‌ ئه‌‌ی‌‌ ڕه‌‌قیب و خولەکێک بێ‌‌ ده‌‌نگی‌‌‌ بۆ رێز له‌‌ شه‌‌هیدانی‌‌ کوردوکوردستان‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌ندرا. پاشان په‌‌یامی‌‌ کۆمیسیۆنی‌‌ کۆمه‌‌ڵایه‌‌تی‌‌ حیزب له‌‌ لایه‌‌ن‌‌ هاورێ‌‌ ئیسماعیل نمازپه‌‌ره‌‌ست ئه‌‌ندامی‌‌ حیزب خۆێندرایه‌‌وه و‌‌ بەدوای ئەو دا‌‌ کورته‌‌‌یه‌‌ک له‌‌ وسێتنامه‌‌ی‌‌‌ پێشوا قازی‌‌ محەممە‌‌د له‌‌ لایان‌‌ هاورێ‌‌‌ ساڵح محە‌ممه‌‌دپوور پێشکه‌‌ش به‌‌‌ به‌‌ شداران‌‌ کرا. په‌‌‌یامی‌‌ پارتی‌‌ پێشڕه‌‌وی‌‌ کورد له‌‌ سوریه‌‌ هه‌‌ڤاڵ عه‌‌زیز سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ رۆژی‌‌ ڕیز و وه‌‌ فا وپه‌‌یمان‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ شه‌‌هیدانی‌‌ کورد و کوردستان‌‌ خۆێندرایه‌وه‌‌. بە دوای ئەو دا له‌‌ لایه‌‌ن‌‌ خاتوو توبا سه‌‌رایی وهیمن‌‌ بێتۆشی‌‌ سپاسی هاوڕێیانی کومیتەی سویس و حیزبی دیموکراتی کوردستان کرا بۆ‌‌ ئەو خه‌‌مخۆوری‌‌ ورێزەی کە له‌‌ بنه‌‌ماڵه‌‌کانیان و شه‌‌‌ هیدانی‌‌ کورد وکوردستان‌‌ دەیگرن و هەروەها سپاسی‌‌ ئامادەبووانیان کرد کە لەو ڕۆژە پیرۆزە دا لە سەر گڵکۆی نەمر مام عەلی باوکیان کۆبوونەوە. به‌‌‌رنامه‌‌کە به‌‌ گوتنی سروودی‌‌‌ شه‌‌هیدان‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌شدار بووانه‌‌وه‌‌ و پێشکه‌‌ش کردنی‌‌ ده‌‌سته‌‌گوڵ به‌‌‌ بنه‌‌ماڵه‌‌ی‌‌‌ شه‌‌هید سه‌‌رایی وهێمن‌‌ بێتوشی‌‌ کۆتایی پێهات.
حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌- کومیته‌‌ی‌‌ سوئیس
10i-xakalewa-2016-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 461 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact