. . . .


3 Apr 2016

پێکهاتنی ڕێوره‌سمێک بۆ ڕێزنان له‌ شه‌هیدانی کوردستان لە شاری ڤێس


ناوەندی هەواڵ- سوید: بۆ ریز گرتن لە ڕۆژی ١٠ خاکەلیوە، ٦٩هەمین ساڵەوەگەڕی لە سیدارە دانی پێشەوای مەزنی گەلی کورد قازی محەممەد و هاوڕێیانی سیف و سەدری قازی و رۆژی شەهیدانی کوردستان، رۆژی ‌‌‌یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ڤێسترۆس، ڕێوڕەسمێکی پێهێنا. سەرەتای ڕێورەسمەکە، هاوڕێ موژدە عزیزی ئەندامی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید، کە بەڕیوەبەری ڕێوڕەسمەکەی لە ئەستۆ بوو، دوای خویندنەوەی شیعری شەهید بە خیرهاتنی بەشدارانی کرد. پاشان بە لیدانی مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب و پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی سورخەلاتی گەلەکەمان، ڕیورەسمەکە دەستی پێکرد. ئینجا هاوڕێ بیستون فروغی پەیامی کومسیونی کۆمەڵایەتی حدک،ی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە خۆیندەوە. دوابەدوای ئەو مامۆستا ئاشق ئیسماعیلی، شاعیر و نووسەری خاوەن هەست و ناسراوی حیزب و گەلەکەمان، باسێکی بەنرخی لە سەر شەهید، ڕۆژی ١٠ی خاکە لێوە و کەسایەتی پێشەوای نەمر پێشکەش کرد. ئینجا بروسکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکیتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی شیوعی کوردستان، کەو بەو بۆنەوە بۆ کومیتەی حیزب و ئەو ڕێوڕەسمە نێردرابوون لە لایەن هاوڕێ مسعود دێماسی،یەوە خویندرایەوە. پاشان تێکۆشەری دێرێنی ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەید عەلی هاشمی پەیامی کەمپینی یەکبوونی خوێندەوە. کاک ڕێبوار ئیبراهیمزادەیان و کاک سیروان ئاروەند وەک بنەماڵەی شەهید لە سەر جێگە و پێگەی بەرزی شەهیدان قسەیان کرد. بە دوای ئەواندا کاک ڕەحمان نستانی، فەرماندەی ئازا و بە وەجی ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگە بە سۆزەکەی لاوانەیەکی پڕ لە هەستی بۆ شەهید ، پیشکەش کرد. لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە دا لەوحی ڕێزلێنان و پێزانین لە لایەن ئەندامانی کومیتەی وێسترۆس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە پیشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان کرا. بە سرودی شەهیدان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.
پیویست بە ئاماژەیە کە بە درێژایی ئەو ڕێورەسمە، هاوڕێ فاڕووق ئیسماعیلی کاروباری بەشی فەننی ڕاپەراند.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 427 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact